کارەبای بەشێکی تاران پچڕا

کارەبای بەشێکی تاران پچڕا

میدیاکانی ئێران: دەنگی تەقینەوە لە شاری کەرەج و تاران بیستراوە و هەروەها یەکەی پاسەوانی و بەڕێوەبەرایەتی و دادگا و دەرگای چوونە ژوورەوەی بەندیخانەی ئەوین بۆمباران کراوە”.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشێکی نوێیان کردووەتە سەر بنکە مووشەکییەکان و ژێرخانی سەربازیی لە ڕۆژئاوای ئێران.

سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2025، ڕایگەیاند ” زنجیرەیک هێرشی نوێیان کردووەتە سەر باشووری ڕۆژئاوای شاری تەورێز، کرماشان، کەرەج و تاران، لەگەڵ بارەگای سەرەکیی ‘ثاراللە’ ی سەر بە سوپای پاسداران لە تاران.”

میدیاکانی ئێرانیش بڵاویان کردووەتەوە، دەنگی تەقینەوە لە شاری کەرەج و تاران بیستراوە و هەروەها یەکەی پاسەوانی و بەڕێوەبەرایەتی و دادگا و دەرگای چوونە ژوورەوەی بەندیخانەی ئەوین بۆمباران کراوە.

 ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند “بەهۆی زنجیرە هێرشەکەی ئیسرائیل، کارەبای باکووری تاران پچڕاوە.”

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی ئێران، هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زاناکانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.

لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی بە دەیان مووشەکی بالیستیک هێرشی کردە سەر  تەلئەڤیڤ و حەیفا و چەندن باڵەخانە و خانوو، بەو هۆیەوە خاپوور بوون. تائێستاش هێرشەکان بۆ سەر یەکتر بەردەوامە.

پوستێن ھەمان بەش