واشنتن ھەوڵدەدات رێگری لە ئێران بكات لە “ھهناردەكردنی دوژمنایەتییەكەی” بۆ ناوچەكە و وەڵامدانەوەی بەشێوهی پێویست.
وەزیری بەرگری ئەمەریكا، مارك ئێسپەر ئەمڕۆ دووشممە 21/9/2020، رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئامادەی وەڵامدانەوەی ھەر دەستدرێژییەكی ئێرانە لە ئایندەدا.
ئەم لێدوانەی ئێسپەر لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ھات، تێیدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا سەپاندنی سزا و رێوشوێنی نوێی راگەیاند دژ بەو قەوارە و كەسانەی پەیوەندییان ھەبووە لە بەرنامەی چەكی ئەتۆمی ئێران.
ئێسپەر گوتیشی: ئێران لەم ساڵانەی دواییدا لە ھێرشەكانیدا ژێرخانی ئابووری، كەشتی و ھێزەكانی ئەمەریكایان كردووەتە ئامانج. جەختیشیكردەوە، ئەو ھەنگاوانەی دژ بە ئێران گیراونەتەبەر بە ئامانجی پاراستنی گیانی سەربازانی ئەمەریكایە.
ئاماژەیكرد، واشنتن ھەوڵدەدات رێگری لە ئێران بكات لە “ھهناردەكردنی دوژمنایەتییەكەی” بۆ ناوچەكە و وەڵامدانەوەی بەشێوهی پێویست.