“سوپای پاسداران بۆ شەڕی ناوچەکە، چەکداری بیانی بەکرێ دەگرێت”

"سوپای پاسداران بۆ شەڕی ناوچەکە، چەکداری بیانی بەکرێ دەگرێت"

“ئێران لە سووریا مێرمنداڵان بۆ شەڕ بەکار دەهێنێت و منداڵێکی تەمەن 14 ساڵی ئەفغانی لەڕیزەکانی سوپای فاتمیووندا گیانی لەدەست داوە.”

پێگەی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە چەند تویتێکی بە زمانی فارسی لەبارەی رێژیمی ئیسلامی ئێران بڵاو کردووەتەوە و تێیدا جەختی کردووەتەوە سوپای پاسداران بۆ بەهێزکردنی خۆی لە ناوچەکە هێز و ئەندامی بیانی دادەمەزرێنێت و مێرمنداڵانیش بەکار دەهێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە دوو فەیلەق و میلیشیای “فاتمیوون و زەینەبیوون” کردووە کەلە شیعەکانی ئەفغانستان و پاکستان پێکهاتوون و سوپای پاسداران بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە ناوچەکە دروستی کردوون و لە شەڕەکانی ناوچە و بەتایبەتی سووریە کەڵکیان لێ وەردەگرێت.

لە تویتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داهاتووە: “ئەمریکا هەردوو ئەو تیپی زەینەبیوون و فاتمیوونی لە ساڵی 2019 خستووەتە لیستەی تیرۆروە و گەمارۆی خستووەتە سەریان”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم (وێست پۆینت) ڕای گەیاندووە ژمارەی سەربازانی میلیشیای فاتمیوون10 هەتا 12 هەزار کەسن و بەپێی هەمان سەرچاوە تەنیا لە ساڵی 2018 زیاتر لە دوو هەزار کەس لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سووریا کوژراون.

لە تویتێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا ئاماژە بەوە کراوە سوپای پاسداران لەناو میلیشیاکانی فاتمیووندا منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ لە بەرەکانی شەڕدا بەکار دەهێنێت و بە پشتبەستن بە زانیاریی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە مێرمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵی ئەفغانی لە ڕیزەکانی سوپای فاتمیووندا گیانی لەدەست داوە.

پوستێن ھەمان بەش