ئەمڕۆ ساڵڕۆژی رزگار کردنی “کۆبانێ”یە

لە 31ی کانوونی دووەمی 2014دا، یەکەم کاروانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سنووری نێودەوڵەتی عێراق و تورکیایان بڕی و خۆیان گەیاندە کۆبانێ.
شاری کۆبانێ رۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە گەمارۆ درابوو و بەشێکی بەرچاویشی داگیر کرابوو، پاش 133 رۆژ شەڕو بەرەنگاری لە رێکەوتی 26/1/2021دا، بە هاوکاریی و بەشداریی راستەوخۆی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کە لە باشووری نیشتمانەوە بەهانای رۆژئاواوە رۆیشتبوون، بەتەواوی رزگار کراو لە تیرۆریستان پاک کرایەوە.
رێکەوتی 13ی ئەیلوولی 2014، تیرۆریستانی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر شاری “کۆبانێ” لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد. هێرشەکانی داعش بوون بەهۆی ویران کردنی شارەکەو ئاوارەیی و دەربەدەربوونی دانیشتوانی شارەکەی لێکەوتەوە. بە فەرمانی سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان رێزدار “مەسعوود بارزانی”، هێزی پێشمەرگەی کوردستان سنوورە نێودەوڵەتیەکانی نێوان عێراق، تورکیا و سووریای بڕی و بەمەبەستی بەهاناوەچوونی کوردەکانی رۆژئاوا و شەڕڤانەکانی، خۆیان گەیاندە شاری کۆبانێ.
داعش 350 گوند و ئاوەدانیی دەوروبەی کۆبانێی داگیر کردبوون.
بەهۆی ئەو هێرشانەوە 300 هەزار کوردی خەڵکی ئەو ناوچانە ئاوارەو دەربەدەر ببوون و بەشێکیان روویان لە سنووری تورکیا کردبوو. لە ساڵی 2015دا ژمارەی ئاوارەکان بۆ 400 هەزار کەس بەرز بوویەوە.
لە رێکەوتی 31ی کانوونی دووەمی 2014دا، یەکەم کاروانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سنووری نێودەوڵەتی عێراق و تورکیایان بڕی و خۆیان گەیاندە شاری کۆبانێ.
ئەمڕۆ ساڵڕۆژی رزگار کردنی “کۆبانێ”یەبە هاوکاری و پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە لە باشووری کوردستان و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش و یەکینە کوردیەکانی کۆبانێ، لە رێکەوتی 26/1/2015دا ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنی کۆبانێ دەستی پێکرد و رۆژی دواتر سەرجەم شارەکە رزگار کرا و لە تیرۆریستان پاک کرایەوە.
لە 2ی شوباتی 2015دا بە درێژایی 25 کیلۆمەتر، تیرۆریستانی داعش لە سنووری کۆبانێ دوور خرانەوە.