هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.
پەکەکە ناسنامەی 7 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2016دا لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاو دەکاتەوە.
هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی یەکشەممە 21/9/2025، ناسنامەی 7 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ڕاگەیاند کە لە ساڵەکانی 216، 2019 و 2021دا لە هەرێمەکانی سەرحەد، ئامەد، بۆتان و گارزان بەکوشتنی داون هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانەکایەنی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.
هەپەگە ناسنامەی ئەو 7 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ شێرزاد محەممەد، خەڵکی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
2ـ ئەنوەر نسرەت، خەڵکی پارێزگای مووش لە باکووری کوردستان.
3ـ سەزەر مەهمەت، خەڵکی وان لە باکووری کوردستان.
4ـ ئیبراهیم مەمنووح، خەڵکی ئێلهێ لە باکووری کوردستان.
5ـ زەکەریا ئەحمەد، خەڵکی ماردین لە باکووری کوردستان.
6ـ شاهین عەبدولڕەزاق، خەڵکی عاموودا لە ڕۆژئاوای کوردستان.
7ـ عەبدولهادی حوسامەددین، خەڵکی ئێلهێ لە باکووری کوردستان.
پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 7 گەریلایەشی بۆ ماوەی چەند ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش دەڵێت ئێمە هاڤاڵانی ئاپۆیی خۆمانمان لەدەستدا و ئەوان خۆیان کرد بە قوربانی ئاپۆ!.
پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.