وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا: واشینتۆن تا شکستپێهێنان و لەناوبردنی یەکجاریی تیرۆریستان له عێراق دەمێنێتەوە.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا باسی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێری كرد و رایگە‌یاند، ده‌بێت له كاركردن له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وام بین.
لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆدا گوتی: هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سەر هه‌ولێر، دووپاتیده‌كاته‌وه، كه ده‌بێت له كاركردن له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وام بین.
هه‌روه‌ها لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا جه‌ختیكردەوە له پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی به شكستپێهێنان به داعش له عێراق.
هێرشه‌كه‌ی دووشه‌ممه‌ی رابردووی هه‌ولێر كاردانه‌وه‌ی زۆر توندی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه و زۆرێك له وڵاتان سەركۆنەی ئەو ھێرشەیان كرد و ئەمەریكاش بەڵێنی وەڵامدانەوەی ئەنجامدەرانی ئەو ھێرشەی داوە.