ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی هەڕەشەکانی ئێران کۆمیتەیەکی هاوبەش پێک دێنن

'یوسی کوهن'' بڕیارە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا، بەڵگەی نهێنیکارییەکانی ڕێژیمی ئێران لە بابەت بەرنامەی ناوکیی ئەو ڕێژیمە بخاتە

“یوسی کوهن” بڕیارە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکادا، بەڵگەی نهێنیکارییەکانی ڕێژیمی ئێران لە بارەی بەرنامەی ناوکیی ئاشکرا بکات.

”جیک سالیوان” ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا و ”یوسی کوهن” هاوتا ئیسرائیلیەکەی لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی خۆیاندا لە واشنتۆن لەسەر ئەوە ڕێک کەوتن کە بە مەبەستی هەڕەشەی دڕۆن و مووشەکەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کۆمیتەیەکی هاوبەش پێک بێنن.

لەو دانیشتنەدا ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا و ئیسرائیل نیگەرانیی خۆیان لە بابەت بەرەوپێشچوونی بەرنامەی ناوکیی ئێران لە ساڵانی ڕابردوو تاوتوێ کردەوە و ”سالیوان”، هاوتا ئیسرائیلییەکەی لە ڕەوتی ئاکامی وتووێژکان لەبارەی زیندووکردنەوەی بەرجام ئاگادار کردەوە.

”تایمز ئاو”ی ئیسرائیل لەوبارەوە نووسیویەتی کە ”یوسی کوهن” بڕیارە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا، بەڵگەی نهێنیکارییەکانی ڕێژیمی ئێران لە بابەت بەرنامەی ناوکیی ئەو ڕێژیمە بخاتە بەر دەستی دەوڵەتی ”جۆ بایدن” و ئەمەریکا لە پێوەستبوون بە بەرجام پاشگەز بکاتەوە.

هەروەها ”ئاویو کوخاوی” بەرپرسی ستادی سوپای ئیسرائیل، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی پێنتاگۆن چاوپێکەوتنی هەبێت، هەتا داوای چاوەدێری نێودەوڵەتی و کۆنترۆڵ بەسەر بەشی لێکۆڵینەوە و گەشەی ئێران و پیتاندنی ئورانیۆم بکرێت.

پوستێن ھەمان بەش