ئاشکرا بوونی تۆماری دەنگی جەواد زەریف گرفت بۆ جۆن کێری ساز دەکات

ئاشکرا بوونی تۆماری دەنگی جەواد زەریف گرفت بۆ جۆن کێری ساز دەکات

سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی ئەمەریکا داوای دەست لە کارکێشانەوەی جۆن کێری دەکەن.

بەشێک لە سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی ئەمەریکا لە دژکردەوە بە تۆماری دەنگیی “محەممەدجەواد زەریف” داوایان لە “جۆ بایدن” کرد کە جۆن کێری وەزیری دەرەوەی حکوومەتی ئۆباما چیدیکە نابێ دەستی بە زانیارییە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئەمەریکا ڕابگات.

بڵاوبوونەوەی تۆماری دەنگیی “محەممەدجەواد زەریف” وەزیری دەرەوەی رێژیمی ئێران، دژکردەوەی زۆری لێکەوتەوە و بەشێک لە ئەندامانی کۆماریخوازی ئەنجومەنی سەنای ئەمەریکا داوایان لە حکوومەتی “جۆ بایدێن” کرد کە “جۆن کێری” وەزیری دەرەوەی حکوومەتی ئۆباما کە لەو تۆمارە دەنگیەدا دەرکەوتووە کە هاوکاریی “محەممەدجەواد زەریفی” کردووە و زانیاریی پێداوە، لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێ و دەست لە کارەکەی بکێشێتەوە.

لەو تۆمارە دەنگییەدا زەریف گوتوویەتی کە “جۆن کێری” زانیاریی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەست و پێوەندییەکانی ئێمە لە سووریا پێداوین و گوتوویە کە ئیسرائیل 200 جار هێرشی کردۆتە سەر بنکەی سەربازییەکانی ئێمە لە سووریا.

مایک پۆمپێئۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا لە دژکردەوە بەو تۆمارە دەنگییە دەڵێ: “دەبێ لە جۆن کێری سەبارەت بە دزەکردنی زانیاریی نهێنی ئیسرائیل بە زەریف لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێ”.

پوستێن ھەمان بەش