بۆردومانهكانی توركیە، خەڵکی ناوچەکەی تووشی زەرەر و زیان و ترس و دڵەڕاوکێ کردووە.
تتۆپخانەکانی تورکیە دەوروبەری گوندی هرورێ سەر بە ناحیەی کانی ماسی باشووری کوردستانیان تۆپباران کرد.
سەرچاوەکانی “دارکا مازی” لە باشووری کوردستان رایانگەیاند کە ئەمڕۆ یەکشەممە 28/11/2021، تۆپخانەکانی تورکیە بارەگاکانی پەکەکەیان لە دەوروبەری گوندی هرورێ سەر بە ناحیەی کانی ماسی لە سنووری ئامێدی تۆپباران کردووە.
هاوکات سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ، بە کەناڵی “کوردستان24″ی باشووری کوردستانی رایگەیاندووە، تۆپبارانەکە لە کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستی پێیکردووە.
گوندی هرورێ ئێستا زیاتر لە 70 ماڵی لێ دەژین، دەورووبەرەکەی هەمووی دارستانه، ماوە ماوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەرتەشی تورکیە و چهكدارانی پەکەکە لەو ناوچەیە روو دەدات.
بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ ئاماژهی بهوهش كردووە، بۆردومانهكانی توركیە، خەڵکی ناوچەکەی تووشی زەرەر و زیانێکی بەرچاو کردووە.
سەرچاوەکانی دارکا مازی ئاشکرایان کرد کە بەهۆی تۆپبارانەکانی تورکیەوە قوتابیانی قوتابخانەی سەرەتایی گوندەکە لە ترسان قوتابخانەکەیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە مالەکانی خۆیان.