ئەرتەشی ئامریکا سەرکردەیەکی دیاری تیرۆریستانی ئەلقاعیدەی لە ئیدلب کردە ئامانج

ئەرتەشی ئامریکا سەرکردەیەکی دیاری تیرۆریستانی ئەلقاعیدەی لە ئیدلب کردە ئامانج

ئەوە دووهەمین جارە کە ئەرتەشی ئامریکا لە مانگی رابردوودا هێرشێکی بەم شێوەیە ئەنجام دەدات.

فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئامریکا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانیان لە هێرشی ئاسمانیدا “ئەبو هەمزە یەمەنی”یان لەکاتیکدا کە بە ماتۆحر سکیلێک بە تەنها دەخولایەوە، کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە کوژراوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لەناوبردنی ئەو بەرپرسە باڵایە، دەبیتە هۆی لاواز بوونی ئەلقاعیدە و رێگری لە هێرشی ئەلقاعیدە بۆ سەر هاوڵاتیانی ئامریکا و هاوپەیمانەکان و هەروەها خەڵکی مەدەنی دەکات.

هاوکات CNN لە زمانی بەرپرسێکی ئامەریکاوە بڵاوی کردۆتەوە کە بەرپرسانی ئامریکا لە ئاستی باڵادا ئاگادارن کە لە هێرشی درۆنەکاندا ئەبو هەمزە یەمەنی کوژراوە.

ئەوە دووهەمین جارە کە ئەرتەشی ئامریکا لە مانگی رابردوودا هێرشێکی بەم شێوەیە ئەنجام دەدات.

لە ریکەوتی 16ی حوزەیراندا بەرپرسێکی تیرۆریستانی داعش بە ناوی “هانی ئەحمەد ئەلکوردی” لە حەلەب لە هێرشێکدا کوژراوە.

شایانی باسە ئامریکا لە ریکەوتی 3ی شوباتیشدا لە هەرێمی عەتمای ژێر داگیرکاری تورکیە و میلیشیا داگیرکەرەکانی بەکریگیراوی ئانکارادا، “ئەبو ئیبراهیم هاشمی قورەیشی” بەرپرسی یەکەمی داعشی کوشتبوو.

پوستێن ھەمان بەش