تورکیە و سوید و فینلاند راگەیەندراوێکى سێ قۆلیى هاوبەشیان بڵاو کردەوە
سوید و فینلاند رایانگەیاند کە بەمەبەستی سنووردار کردنی چالاکییه‌کانى په‌که‌که و رادەست کردنەوەی ئەو کەسانەی کە لەلایەن تورکیەوە داواکراون، هاوکاری و چالاکی هاوبەشیان دەبێت.
ماوەیەکی بەرچاوە کە سوید و فینلاند داوکارییان بۆ ئەندام بوون لە پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور “ناتۆ”دا پێشکەش کردووە و تورکیە وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ناتۆ دژایەتی داواکاریی ئەو دوو وڵاتە دەکات. تورکیە رایگەیاندبوو کە رێگا نادات سوید و فینلان ببن بە ئەندامی ناتۆ لەبەر ئەوەی کە ئەو دوو وڵاتە پشتیوانی لە پەکەکە دەکەن.
به‌پێی راپۆرتێكی زه واشنتۆن پۆست، له دوای پەیوەندیی ته‌له‌فونی نێوان جۆو بایدن-ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی هاوتا توركییه‌كه‌ی، هه‌ریه‌ك له یانس سترلتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی تورکیە، ساولی ئینستۆ سه‌رۆك فینله‌ندا و خاتوو ماگدالینا ئه‌ندرسن سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه كه پتر له 3 كاتژمێری خایاندووه.
هه‌روه‌ها رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا نوسیویه‌تی، نینیستۆ سه‌رۆكی فینله‌ندا رایگه‌یاندووه كه له‌یه‌كه‌م رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ له مه‌درید-ی پایته‌ختی ئیسپانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ كرا و هه‌رسێ وڵات (تورکیە و فینله‌ندا و سوید) رێكه‌وتنێكیان ئیمزا كرد بۆ درێژه‌دان به پشتگیری ته‌واوی یه‌كتر به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی یه‌كتر.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ كه كۆپییه‌كی رێكه‌وتنه‌كه‌ی دەست كه‌وتووه كه له سێ لاپه‌ڕه پێكهاتووه و 10 خاڵی له خۆگرتووه به‌ڵام ئه‌توانین بڵێین له چوار خاڵی بنه‌ڕه‌تیدا رێكه‌وتنه‌كه خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌وانیش:
1- دووپاتكردنه‌وه‌ی ئەوەی کە په‌كه‌كه “تیرۆریست”ـه.
2- سوید و فنله‌ندا به‌ڵێن بده‌ن هیچ پشتیوانی و پاڵپشتییه‌كه‌ی په‌یه‌ده – یه‌په‌گه نه‌كه‌ن.
3- پۆلیسی هه‌ردوو وڵاته‌كه هه‌موو چالاكییه‌كی په‌كه‌كه له‌و وڵاته قه‌ده‌غه بكات و هه‌موو لقه‌كانی دابخرێت.
4- هه‌موو گه‌مارۆیه‌كی فرۆشتنی چه‌ك كه خراوه‌ته سه‌ر تورکیە له‌ساڵی 2019ه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و دوو وڵاته و ئه‌وروپاوه له‌سه‌ری لاببرێت.
ئێستا سوید و فینله‌ندا ده‌بنه ئه‌ندامی ناتۆ، به‌مه‌ش ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌ندامانی ناتۆ ده‌گاته زیاتر له 1 ملیار كه‌س.
بێگومان به ئه‌ندامبوونی فینله‌ندا و سوید به ناتۆ-وه گه‌وره‌ترین گۆڕانكارییه له مێژووی هاوپەیمانێتیەکە، چونكه ئه‌گه‌ر له جوگرافیاوه ده‌ست پێبكه‌ین، فینله‌ندا 1300 كیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ رووسیا، ئێستا رووسیا ناتوانێت ئه‌و سنووره دورودرێژه به سوپا پڕبكاته‌وه و تێچووی قورسه بۆ رووسیا، به‌ڵام بۆ ناتۆ ئاسانه، چونكه پێویستی بە 100 هه‌زار سه‌رباز ده‌بێته به‌رامبه‌ر 75 هه‌زار سه‌ربازی هاوبه‌شی سوید و فینله‌ندا.
سترلتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ له لێدوانێكیدا بۆ وۆڵ ستریت جۆرناڵ گوتی: “كۆبوونه‌وه‌مان كرد، گفتووگۆمان كرد و چاره‌سه‌رێكی باشمان دۆزییه‌وه”.
سه‌ركرده‌كانی سوید و فینله‌ندا و تورکیە ئێواره‌ی دوێنێ 28ی حوزه‌یران لێكتێگه‌یشتنێكیان واژوو كرد كه تێیدا سوید و فینله‌ندا پابه‌ند ده‌كات كار له‌گه‌ڵ تورکیە بكه‌ن سه‌باره‌ت بەو پرسانەی بوونەتە جێی نیگەرانی ئەو وڵاتە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ نوسیویه‌تی: “ئه‌و دوو وڵاته به نووسراو ئیمزایان كردووه كه پشتیوانی ئه‌و گروپه كوردییانه نه‌كه‌ن كه تورکیە به تیرۆریستیان ده‌زانێت”.
به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه، سوید و فینله‌ندا رێكه‌وتوون كه ئه‌و كه‌سانه راده‌ستی تورکیە بكه‌نه‌وه كه تۆمه‌تبارن به تیرۆر و راگرتنی دارایی تیرۆریستان و پرسه‌كانی هاوشێوه.
به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی بایدن وتویه‌تی سترلتنبێرگ شایه‌تی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ناویه‌تی بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه بگه‌یه‌نێته ئه‌ودیو هێڵه‌كه.
سه‌ركرده‌كانی ناتۆ له 28ی حوزه‌یران تا 30 حوزه‌یران له مه‌درید-ی پایته‌ختی ئیسپانیا كۆده‌بنه‌وه، شرۆڤه‌كارانی سیاسی پێشبینی ده‌كه‌ن كه گرنگترین كۆبوونه‌وه بێت له مێژووی رابردووی رێكخراوی په‌یمانی باكوری ئه‌تله‌سی (ناتۆ) چونكه ته‌نیا چه‌ند مانگێك دوای له‌شكركێشی روسیایه بۆسه‌ر ئۆکراین-ی هاوپه‌یمانی ناتۆ.
كه‌متر له 3 مانگ دوای له‌شكركێشی ئۆکراین، فینله‌ندا و سوید له 18ی ئایار-دا داوای ئه‌ندامێتیان كرد، ده‌ستدرێژییه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆکراین كاریگه‌ری بێوێنه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر هەڵویستی ئه‌و دوو وڵاته، به‌ڵام له‌لایه‌ن تورکیەوه رێگریان لێكرا و رایگه‌یاند ناتوانێت داواكاری ئه‌و دوو وڵاته په‌سەند بكات كه داڵده‌ی تیرۆریستانیان داوه كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌ندامانی په‌كه‌كه.