لە ناحیه‌ی شێروان مه‌زن 55 گوند بەهۆی پەکەکەوە چۆڵ کراون

لە ناحیه‌ی شێروان مه‌زن 55 گوند بەهۆی پەکەکەوە چۆڵ کراون

 به‌هۆی جووڵه‌ی په‌كه‌كه‌وە له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی ناوچه‌كه‌ شه‌هید بوون‌.

له‌ سنووری ناحیه‌ی شێروان مه‌زن له‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر ژیانی گوندنشینان ژماره‌ك گوند چۆڵ كراون.

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شێروان مه‌زن ڕاگه‌یاندووە: له‌ سنووری ناحیه‌ی شێروان مه‌زن له‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر په‌كه‌كه‌ بووەته‌ سه‌رئێشه‌ بۆ گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌یان گوند چۆڵ كراون.

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شێروان مه‌زن گوتیشی: له‌ سه‌رجه‌می 73 گوندی سنووری ناحیه‌ی شێروان مه‌زن ته‌نیا 18 گوند ئاوه‌دانن و 55 گوندی تر به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی په‌كه‌كەوە‌ چۆڵ كراون و دەرفەتی ژیانی هاووڵاتیانیان تێدا نه‌ماوه‌.

گوتیشی: ئه‌و گوندانه‌ی چۆڵ كراون به‌كه‌ڵكی ژیان نه‌ماون و به‌هۆی به‌رده‌وامیی مه‌ترسیی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر گونده‌كانیان دیار نییه‌ كه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌و گوندانه‌ ده‌توانن گونده‌كانیان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌ و بگەڕێنه‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان.

قایمقامی ناحیەی شێراون مەزن ئەوه‌شی خسته‌ ڕوو: به‌هۆی جووڵه‌ی په‌كه‌كه‌وە له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی ناوچه‌كه‌ شه‌هید بوون‌.

پوستێن ھەمان بەش