بوومه‌له‌رزه‌‌کەی 6ی شوبات، كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر ئابووری توركیە دادەنێت

سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی كردبوو مانگی رابردوو، گه‌شه‌ی ئابووری له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا دا‌به‌زێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری سندووقی دراوی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، بوومەلەرزە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئابووری تورکیا دەبێت.

كریستالینا گۆرگیفا، به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 12/2/2023، رایگه‌یاند: قه‌رزی ئه‌مساڵی هه‌ندێك وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا بووه‌ته‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئابووری ئه‌م ناوچانانه‌یه‌.

سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی كردبوو مانگی رابردوو، گه‌شه‌ی ئابووری له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا دا‌به‌زێت بۆ 3.2%، پێش ئه‌وه‌ی به‌رزبێته‌وه‌ بۆ 3.5% له‌ ساڵی 2024.

گۆرگیفا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ كۆربه‌ندی ئابووری وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان له‌ دوبه‌ی، توانای ئابووری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا، ده‌توانن له ‌رێگه‌ی چوارچێوه‌ی داراییه‌كی پته‌وه‌وه‌  توانای ئابووری به‌ده‌ست بهێنن و كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی كه‌شوهه‌وا و زیادكردنی داهات و باج.

به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، روونیشی كرده‌وه‌، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ی شوبات، ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی خاپوور كردووه‌، هه‌روه‌ها بووه‌ هۆكاری كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ بۆسه‌ر تاكی كۆمه‌ڵگە و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووری توركیا هه‌یه‌.

له 6ی شوباتی 2023، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ پله‌ی رێكخته‌ر 7.8، باکوور و رۆژئاوای کوردستان و ‌توركیا و سوریای هه‌ژاند، بەگوێرەی دوایین ئامار زیاتر لە 28 هەزار کەس گیانیان دەستداوە  و زیاتر لە 80 هەزار کەسیش بریندارن.

پوستێن ھەمان بەش