نه‌سرین قاسملوو، لە کتێبی “ئه‌وروپییەک لە وڵاتانی کوردان‌دا” باسی له بەسەرهاتی خۆی لە قۆناغە سەخته‌كانی خەباتی کورد لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردووه.
هێلین قاسملوو، هاوسەری د. عەبدولرەحمان قاسملوو سەرۆكی کوچ کردووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە شاری پاریسی پایتەختی فەرانسە كۆچی دوایی كرد.
شەوی هەینی 10/3/2023، خاتوو هێلین قاسملوو، هاوسه‌ری د. عه‌بدولره‌حمان قاسملوو کە لەناو حیزبی دیموکرات‌دا بە “خوشکە نەسرین” بەناوبانگ بوو، لە تەمەنی 89 ساڵی و لە شاری پاریسی پایته‌ختی فەره‌نسا کۆچی دواییکرد.
نه‌سرین قاسملوو، لە کتێبەکەی بەناوی “ئه‌وروپییەک لە وڵاتانی کوردان‌دا” باسی له ورده‌كاری ژیان و بەسەرهاتی خۆی لە قۆناغە سەخته‌كانی مێژووی خەباتی کورد لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران‌دا كردووه.
هێلین كرولیچ له ساڵی 1934 له وڵاتی چیك له‌دایكبووه و له‌سه‌رتای ساڵی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ عه‌بدولره‌حمان قاسملوو ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه و خاوه‌نی دوو كچن به‌ناوه‌كانی مینا له ساڵی 1953 له دایكبووه و هیوا له ساڵی 1955 له‌دایكبووه.