عێراق زانیاری لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت ئاشکرا دەکات
“فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان ئاسمانی عێراقی له‌سنووری توركیاوه به‌زاندووه و فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی كردۆته ئامانج”. گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایدەگەیەنێت: ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆکەوانەی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج له توركیاوه هاتووه. لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند “له كاتژمێر 5ی ئێوارەی دوێنێ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان ئاسمانی عێراقی له سنووری توركیاوه به‌زاندووه و فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی له پارێزگای سلێمانی كردووه‌ته ئامانج، كه به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س له ئه‌ندامانی دژه‌تیرۆر گیانیان لەدەستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون”. یه‌حیا ره‌سوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: “ئەم دەستدرێژییە پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی عێراق و پێشێلکاری و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیهان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێشێلکردنی بڕگەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پرەنسیپ و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانیشه”. ده‌شڵێت: “ئەم هێرشە دووبارانە لەگەڵ پرەنسیپی پەیوەندیی باش و دراوسێیەتی نێوان وڵاتاندا یه‌كناگرێته‌وه، بۆیه عێراق مافی خۆیەتی سنوورێك بۆ ئەم پێشێلکاریانە دابنێت”.