ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوهکە له جۆری Jeep و هی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بوو كه له گه‌ڕه‌كی كۆڕنیشی قامیشلۆ ته‌قیه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/10/2023، ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان كه پارتی یه‌كێتی دیموكراتی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ناسنامه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه له 22ی ئه‌م مانگه، له شاری قامیشلو گیانی لەدەستدا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕیژكراو له شاری قامیشلو، ته‌قیه‌وه و له ئه‌نجامدا ڕه‌مزییه ئاڵتۆگ، ته‌مه‌ن 36 ساڵ كه خه‌ڵكی باكووری كوردستانه، گیانی لەدەستداوە و هه‌روه‌ها كه‌سێكی تریش بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌رپرسێكی دیكه‌ی په‌كه‌كه هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه گیانی لەدەستداوە، به‌ڵام تاكوو ئێستا ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌ی كه ته‌قیه‌وه له جۆری Jeep بووه و هی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بوو كه له گه‌ڕه‌كی كۆڕنیشی شاری قامیشلو ته‌قیه‌وه.