تورکیا تەنها لەمساڵدا 54 بەرپرسی پەکەکەی کردۆتە ئامانج و پەکەکەش هێشتا هەر باس لە سەرکەوتن دەکات

لە بەرانبەر ئەو زیانە گیانیانە و گیانلەدەستدانی سەدان گەریلادا، پەکەکە تاقە یەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای دەوڵەتی تورکی نە لەناو خاکی تورکیا و نە لەدەرەوەی سنووری تورکیاش، نەکوشتووە.
پەکەکە لەمساڵدا 54 بەرپرس، بەڕێوەبەر و فەرماندەی باڵای خۆی لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەدەستداوە کە زۆربەیان بوون بە ئامانجی هێرشی راستەوخۆی “میت” و لە هێرشی تایبەتی دەزگا هەواڵگریەکەی دەوڵەتی تورکدا گیانیان لەدەستداوە. دارکا مازی وێنە و ناسنامەی ئەو بەرپرسانەی پەکەکە بڵاو دەکاتەوە.
ئەمساڵ (2023)ش وەکوو40 ساڵی ڕابردوو، پارتی کرێکاران (پەکەکە) هیچ دەسکەوتێکی بۆ نەتەوەی کورد و دۆزی رەوای کوردستان بەدەستنەهێنا و دیسان هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو تەنها درۆ و چەواشەکاریی بڵاو دەکاتەوە. بەپیچەوانەی ئەوەی کە پەکەکە بۆخۆی ئیدیعای دەکات، ڕێکەوتن لەگەڵ دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان، لەدەستدانی خاکی زیاتری کوردستان و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی گەریلا، ڕفاندن و بەکوشتندانی منداڵانی کورد و هەروەها وەرگرتنی باج و گەشەپێدانی بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە گرینگترین سەردێڕی بەرخۆدانی پەکەکە لە ساڵی 2023دا بوون. بەرخۆدانێک کە لەژێر ناوی “برایەتی گەلان و دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ئافراندنی پاشەرۆژ”دا بەڕێوەی دەبات.
لەم بابەتەدا ئێمە تەنها باس لە زیانە گیانیەکانی بەرپرسانی پەکەکە لە ساڵی 2023دا دەکەین. پەکەکە لەمساڵدا بە سەدان گەریلا و ڕۆڵەی کوردی بە دەستی ئەرتەشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە کوشتن داون و نزیکەی 60 بەرپرس، ڕایەدار و ئەندامی کۆنسەی ناوەندی و فەرماندەی سەربازی و بەڕێوەبەرانی ئیداریی پەکەکە، لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە.
لە بەرانبەر ئەو زیانە گیانیانە و گیانلەدەستدانی سەدان گەریلادا، پەکەکە تاقە یەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای دەوڵەتی تورکی نە لەناو خاکی تورکیا و نە لەدەرەوەی سنووری تورکیاش، نەکوشتووە.
میت زۆربەی بەرپرسانی پەکەکەی لە ناو خاکی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا کردۆتە ئامانج کە ناوەکانیان بریتین لە:
ـ لە 3/3/2023دا میت لە شنگال ئۆپهراسیۆنهكی تایبهتی ئهنجامدا و “سهعهد عهلی بهدهل” بەرپرسی سەربازیی پەکەکەی لە شنگال کردە ئامانج.
ـ لە 19/3/2023دا “محهمهد یلدرم” بهرپرسی دارایی پەکەکە لە “تل رفعهت”، لەلایەن میتەوە کرایە ئامانج.
ـ لە 16/4/2023دا فهرماندەیەکی هەپەگە بەناوی “هێژار زۆزان” لە هەرێمی سهرحهد کرایە ئامانج.
ـ لە 25/4/2023دا میت ڕایگەیاند کە “مههمهت ساری” بەرپرسی “رەققا”ی پەکەکەی لە ئۆپهراسیۆنێکدا لە قامیشلۆ کردۆتە ئامانج.
ـ لە 4/5/2023دا میت “ئهنگیزهك جوودی” بەرپرسی پهروهردهی پەکەکەی، لە گاره کردە ئامانج.
ـ لە 5/5/2023دا میت لە چیای گاره “نێچیرڤان سهڤهن” بەرپرسی لۆجستیكی پەکەکەی کردە ئامانج.
ـ لە 7/5/2023دا میت “ئهیڤاز بهیاز”، بەرپرسی بەرەی “گاره”ی پەکەکەی کردە ئامانج.
ـ لە 9/5/2023دا لە چیای “گاره” ئیستخباراتی توركیا، “تهكین ئۆكان” بەرپرسی یهكهی تایبهتی پەکەکەی کردە ئامانج.
ـ لە 10/5/2023دا میت بەرپرسی هێزی تایبهتی پەکەکە، “موسلم ئورپهر”ی لە چیایێ گاره کردە ئامانج.
ـ لە 13/5/2023دا میت “حهیدهر دهمیرهل” بەرپرسی گشتیی ئهیالهتی “هۆلێ”ی پەکەکەی کردە ئامانج.
ـ لە 17/5/2023دا میت كهسێکی بەناوی “توبا كاراكوچا” كە یهكێک بوو لە بەرپرسانی دارایی پەکەکە لە كۆبانێ کردە ئامانج.
ـ لە 22/5/2023دا میت “عهمهر شاهین”، بەرپرسی راگەیاندنی پەکەکەی لە باشوورێ كوردستان کردە ئامانج.
ـ لە 24/5/2023دا بەڕێوەبەریی پەکەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا، کرانە ئامانجی “لەیلا سۆرخوین”، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبەکە و فەرماندەی یەژاستاری ئاشکرا کرد.
ـ لە 8/6/2023دا میدیای تورکیا ڕایگەیاند کە میت لە هێرشێکدا لە سلێمانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی بەناوی “فەهمی ئۆگمەن”، لە گەڵ دوو گەریلای دیکەدا کردۆتە ئامانج.
ـ لە 9/6/2023دا میت کانە ئامانجی “هێلین ئیشنەم”، ئهندامی بەڕێوەبەریی پەکەکەی لە منبج ڕاگەیاند.
ـ لە 10/6/2023دا میت “حوسێن ئاراسان” كادیر و بەرپرسی پەکەکەی لە سلێمانی کردە ئامانج.
ـ لە 14/6/2023دا میت لە باشووری كوردستان، بەرپرسێکی پەکەکەی بەناوی “عهبدولقههار كاراساچ” کردە ئامانج.
ـ لە 17/6/2023دا میت بەرپرسێکی پەکەکەی بەناوی “نووری ئۆسمان”، لە رۆژئاوای كوردستان کردە ئامانج.
ـ لە 17/6/2023 بەپێی ڕاگەیاندراوێکی هەپەگە هەریەک لە “سامی ئۆزدەمیر” و “ئومیت کۆرکماز” لە فەرماندارانی گەریلا، لەلایەن تورکیاوە کراونەتە ئامانج.
ـ لە 20/6/2023دا “یوسرا دەرویش” ھاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ، لە هێرشێکی درۆنیی تورکیادا گیانی لەدەستداوە و جێگرەکەشی بەناوی “گابی شەمعوون” بریندار بووە.
ـ لە 23/6/2023دا میت کرانە ئامانجی “عهبدولرهحمان چادرچی”، ئهندامی كۆنسهی پەکەکەی راگەیاند.
ـ لە 24/6/2023دا “ئهسات فهراشین” ئهندامی كۆنسهی كهجهكە ، لە هێرشێکی تورکیا لە رۆژئاوای كوردستان کرایە ئامانج کە یەکێک لە کادیرە باڵاکانی پەکەکە بوو و بە سندووقی ڕەشی ئەو حیزبە دەناسرا.
ـ لە 15/7/2023دا ئیستخباراتی تورکیا رایگەیاند، بەرپرسی “پەیەدە / پەکەکە” لە منبج بەناوی “ھەیسەم جومعا” کراوەتە ئامانج.
ـ لە 16/7/2023دا ئیستخباراتی تورکیا فهرماندەیەکی دیکەی پەکەکەی بەناوی “ئهدیب تهمیز” کردە ئامانج كە بە یەکێک لە بهرپرسه تهكنیكیە گرینگەکانی پەکەکە دەهاتە ئەژمار.
ـ لە 16/7/2023دا میت “بیلال ئۆنات”، بەرپرسی ئاڤاشینی پەکەکەی کردە ئامانج.
ـ لە 22/7/2023دا دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاند یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکەی بەناوی “ئوزگور ئالپارسلان”، لە چیای گارە کردۆتە ئامانج.
ـ لە 31/7/2023دا میت کردنە ئامانجی “هاروون ئیتاح”، فهرماندەری بۆتانی هەپەگەی ڕاگەیاند.
ـ لە 2/8/2023دا ئەرتەشی تورکیا “سوڵتان ئورۆچا” فهرماندەی پارتی كرێكارانی لە گوندهواری بدلیس کردە ئامانج.
ـ لە 4/8/2023دا فڕۆکەکانی تورکیا “یلماز بایرام”، یەکێک لە گەورە بەرپرسەکانی پەکەکەیان لە شنگال کردە ئامانج.
ـ لە 16/8/2023دا میت لە چیای گارهدا “جەلال بیردال”، بەرپرسی راگەیاندن و ئەرشیڤی پەکەکەی کردە ئامانج.
ـ لە 19/8/2023دا میت لە حهسهكە كهسێکی بەناوی “هیجران ئیجوزا”، بهرپرسی ژنان و لاوانی بێ چهكی پەکەکەی کردە ئامانج.
ـ لە 23/8/2023دا میت دیسان لە سلێمانی كهسێکی بە كۆدناوی “باوەر بۆتان” كە كادیری پەکەکە بوو، لە هێرشێکی تایبەتدا کردە ئامانج.
ـ لە 1/9/2023دا میت كهسێکی بەناوی “ئیمان مهحموود دەروێش”، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە منبج کردە ئامانج.
ـ لە 7/9/2023دا “بۆزان ئۆسمان بەرکل” بەرپرسی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج د ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکدا کرایە ئامانج.
ـ لە 7/9/2023دا میت كهسێکی بەناوی “زولفیه بینبیرا”، لە رمێلان کردە ئامانج، كە بە ترافیکی پارەی پەکەکە دادەنرا.
ـ لە 10/9/2023دا پەکەکە کردنە ئامانجی فهرماندەیەکی خۆی بەناوی «یلدز شاهین» ئاشکرا کرد.
ـ لە 11/9/2023دا میت كهسێکی بەناوی “موعتهسم ئاكیورهك” بەرپرسی پهروهردهی سەربازیی “یهپهگە / پەکەکە”ی لە عاموودا کردە ئامانج.
ـ لە 17/9/2023دا «ئاسلان قامیشلۆ» فهرماندەی ههسهدە و كادیری پەکەکە، لە هێرشێکی ئاسمانیی تورکیا لە سنووری قامیشلۆ، کرایە ئامانج.
ـ لە 22/9/2023دا بەڕیوەبەریی خۆسهر، کرانە ئامانجی “رهمزیه ئالتۆگ”، یەکێک لە بهرپرسانی پەکەکەی لە قامیشلۆ ڕاگەیاند.
ـ لە 22/9/2023دا میت لە شنگال كهسێکی بەناوی “خالد رهشۆ قاسم”، بەرپرسی ئاسایشی شنگالی “یهبهشە / پەکەکە”ی کردە ئامانج.
ـ لە 27/9/2023دا لە گوندەکانی دەورووبەری سلێمانی، كادیرێکی پەکەکە بەناوی “مهزلووم ئۆزتورک”، لە هێرشیکی تایبەتی “میت”ی تورکیادا کرایە ئامانج.
ـ لە 2/10/2023دا میت “موزدهلیف تاشكین” بەرپرسی ئاسایشی رۆژئاڤای كوردستانی پەکەکەی، لە قامیشلۆ کردە ئامانج.
ـ لە 6/10/2023دا “ئیلیاس برۆ” بەرپرسی “یهبهشە / پەکەکە” لە شنگال، کرایە ئامانج.
ـ لە 25/10/2023دا میت بهرپرسی پەکەکە ئاتێلا بە کۆدناوی “رۆزهرین شهمزینان”ی لە باشووری كوردستان کردە ئامانج.
ـ لە 28/10/2023دا میت بەرپرسی لیوای “دێرك”ی پەکەکەی بەناوی “محهمهد عهزۆ” کردە ئامانج.
ـ لە 31/10/2023دا “جاھید ئاکتای” بەرپرسی لۆجستیک و دارایی ھەرێمی “مەتینا”ی پەکەکە، لە هیرشێکی “میت”دا کرایە ئامانج.
ـ لە 7/11/2023دا میت ڕایگەیاند كە بەرپرسێکی پەکەکەی بەناوی “عایشە ئارسلان” کردۆتە ئامانج، کە بە “تەکۆشین جزیرە” دەناسرا.
ـ لە 10/11/2023دا میت لە هێرشێکدا «یادین بولوت» بەرپرسی بازرگانی ماددهی هۆشبهر و چالاكیەکانی تایبەت بە سپی کردنەوەی پارەی پەکەکەی کردە ئامانج.
ـ لە 17/11/2023دا میت “عهلی سوباش”، بەرپرسی ئایدۆلۆژیكی پەکەکەی لە رۆژئاڤا کردە ئامانج.
ـ لە 14/11/2023دا بەرپرسی رێخستنی کەرکووکی پەکەکە بەناوی “رهمزی ئاڤجی”، لە هێرشیکی تایبەتی “میت”ی تورکیادا لە سنووری سلێمانی باشووری کوردستان کرایە ئامانج.
ـ لە 23/11/2023دا میت کردنە ئامانجی “فەخرەدین تۆلون”، بەرپرسی دابینکردنی چەک و تەقەمەنیی پەکەکەی لە “رمێلان”ی رۆژئاوای کوردستاندا کردە ئامانج.
ـ لە 20/11/2023 میت رایگەیاند كە بهرپرسێکی پەکەکەیان بەناوی “گولسوم دۆگان”، کردۆتە ئامانج.
پارتی کرێکاران لەسەرەتای دامەزرانیەوە هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ نەیتوانیوە هیچ دەسکەوتێک بۆ نەتەوەی کورد دەستەبەر بکات و تەنها ماڵویرانی و شەر و کاولکاریی بۆ کوردەکان هێناوە. بەپێی ئەو بیلانانەی کە لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە بڵاو کراونەتەوە، بەهۆی شەڕی بێ ئاکامی پەکەکە لەماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا، بە دەیان هەزار کورد کراونەتە ئامانج و لە بەرانبەر ئەو هەموو خوێن و تێچوەشدا، تاقە یەک گوندی کوردستان ڕزگار نەکراوە و ئەو بەرخۆدانە ساختەیەی پەکەکە تەنها لاوانی کورد و کوردستان دەهاڕێت و هیچ دەسکەوتێکی بۆ کوردان نیە.