کوڕەکەی نەتانیاهۆ بە ئاڵای کوردستان وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە

کوڕەکەی نەتانیاهۆ بە ئاڵای کوردستان وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە

ئەم پۆستەی یایر نەتانیاهۆ بە تایبەتی لە میدیای تورکیادا کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە.

یایر ناتانیاهۆ، کوڕی بینیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بابەتێکی بە ناونیشانی “کوردستانی ئازاد” لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کردەوە.

ئەم پۆستەی نەتانیاهۆ بە تایبەتی لە میدیای تورکیادا کاردانەوەی لێکەوتەوە.

یایر ناتانیاهۆ، کوڕی بینیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەستەواژەی “کوردستانی ئازاد”ی بڵاو کردۆتەوە.

یایر ناتانیاهۆ، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا زۆر چالاکە و بەشیوەیەکی ئەکتیڤ سۆشیال میدیا بەکار دەهینێت، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە “ئینستاگرام”دا، دەستەواژەی “کوردستانی ئازاد”ی لەسەر ئاڵای کوردستان بڵاو کردەوە.

بە ئاڵای کوردستان وەڵامی ئەردۆغان دابوویەوە

یایر ناتانیاهۆ لە ساڵی 2021یشدا پۆستێکی هاوشێوەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا بڵاو کردبۆوە.

ناتانیاهۆ لەژێر پۆستێکی ڕەجەب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیادا سەبارەت بە قودس و فەلەستین، ئاڵایەکی کوردستانی بڵاو کردبۆوە.

Share