ژن لەناو پەکەکەدا ـ 6

ژن لەناو پەکەکەدا ـ 6

نەوال: “لە سووریا بۆم دەرکەوت کە ئۆجەلان هیچ شتێکی نویی پێ نیە و تەنها دەتوانێت کاریگەری لەسەر کەسانی نەفام و نەزان دابنێت”.

نەوال کە یەکێک لەو کادرانەی پەکەکەیە وازی لە ڕێکخراوەکە هێناوە و ئێستا لە ئەوروپا دەژی، نهێنی هەندێک لە دیدارەکانی خۆی و ئۆجەلان لە سووریا ئاشکرا دەکات. نەوال دەڵێت: “لە ڕاستیدا ئۆجەلان کەسێکی نەزانە و ئێمە بۆخۆمان ئەوەندەمان گەورە کردۆتەوە. ئۆجەلان تەنها دەتوانێت کاریگەری لەسەر کەسانی نەزان دروست بکات”.

“ژن لەناو پەکەکەدا” ناونیشانی کتێبێکە کەوا “نەژدەت بۆڵدان” بە زمانی تورکی نووسیویەتی و لەلایەن “هۆشەنگ”ـەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. “ژن لەناو پەکەکەدا” ساڵی 2022 بڵاو کراوەتەوە. لەو کتێبەدا بەسەرهاتی راستەقینەی 10 ژن بڵاو کراوەتەوە کە لە پەکەکە دابڕاون و “نەوال” یەکێک لەوانە. ئێمە لە زنجیرە وتارێکدا هەوڵ دەدەین بە کورتی ئەو چیرۆکانە بۆ ئێوە خوێنەرانی بەڕێزی “دارکا مازی” بگێڕینەوە.

نەوال کچێکی خەڵکی شاری “وان”ی باکووری کوردستانە کە وەکوو هەزاران کچی دیکەی کورد لەژێر ناوی بەرخۆدان و کوردستانی شیریندا هەڵدەخەڵەتێت و تێکەڵ بە پەکەکە دەبێت. بەڵام نەوال هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی تێکەڵبوونی بە پەکەکە، تووشی شۆکێکی گەورە دەبێت و هەر زوو لە واقعییەتی پەکەکە تیدەگات و بۆی دەردەکەوێت کە پەکەکە لەژێر ناوی کوردایەتیدا، دژایەتی کورد و کوردستان دەکات.

نەوال لە بەشێکی دانپێدانانەکەیدا، باس لە دۆخی بەڕێوەبەرایەتی ژنان لە ناو پەکەکەدا دەکات لە ساڵی 1995دا کە چووەتە سووریا بۆ ئەوەی لەژێر دەستی ئۆجەلاندا پەروەردە بکرێت.

ئۆجەلان نەزانە، ئێمە خۆمان ئەوەندەمان گەورە کردۆتەوە

نەوال دەڵێت: “لە مانگی ئاداری ساڵی 1995 دوای کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆنفرانسی ژنان، لە سووریا بڕیاردرا کە کۆمەڵێک ئەندامی بەڕێوەبردنی ژنان بچنە ئەوێ بۆ ئەوەی ئۆجەلان پەروەردەیان بکات. ئێمە ڕۆیشتینە سووریا و ئۆجەلان ئەم شتانەی پێگوتین: “من کاتێک کە منداڵ بووم، حەزم لە کۆتر دەکرد. براکەی من نەیدەتوانی سواری کەر ببێت. ئێمە دەچووینە ناو قوتابخانە و شتمان دەدزی. قۆناخی منداڵیی من بەوشێوەیە تێپەڕ بوو”.

نەوال دەڵێت: “خۆ سەردەمی منداڵی هەموومان هەر بەو شێوەیە بوو، بۆیە نازانم لەمبارەوە ئۆجەلان چ جیاوازییەکی هەیە؟”

ئۆجالان تەنها دەتوانێت کاریگەری لەسەر کەسانی نەفام دابنێت

نەوال دەڵێت: “شتێکی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە ئەندامانی بەڕێوەبەریی ژنان خوێندنەوەیەکی دوور و درێژیان بۆ مەسەلەی “کۆتر گرتن” دەکرد و دەیانگوت سەرۆک مەبەستێکی هەیە! من هەر ئەوکاتە بۆم دەرکەوت کە ئۆجەلان کەسێکی نەزانە و ئێمە بۆخۆمان ئەوەندەمان گەورە کردۆتەوە”.

نەوال بەمشێوەیە درێژە بە قسەکانی دەدات: “کادیرانی پەکەکە دەیانگوت ئەو کەسانەی لە سووریا دەگەڕێنەوە، هێز و وزە لە سەرۆک وەردەگرن و سەرۆک وەکوو دۆپینگ مرۆڤ شەحن دەکاتەوە. بەڵام من ماوەی 4 مانگ لە سووریا مامەوە و هیچ کاریگەریەکیشی لەسەر من نەبوو. من بۆم دەرکەوت کە ئۆجەلان هیچ شتێکی نویی پێ نیە و تەنها دەتوانێت کاریگەری لەسەر کەسانی نەفام و نەزان دابنێت”.

لە بەشەکانی دواتردا کۆمەڵێک نهێنی دیکەی ئۆجەلان دەگێڕینەوە، لەوانە باسی ئەو کاتە دەکەین کە “شەمدین ساکیک”، ئەندامی سەرکردایەتی پەکەکە ویستی ببێتە کەسی دووەم لەناو پەکەکەدا.

بۆ بینینی بەشی پێشوو سەردانی ئەم لینکە بکە:

ژن لەناو پەکەکەدا ـ 5

پوستێن ھەمان بەش