ژن لەناو پەکەکەدا ـ 5

ژن لەناو پەکەکەدا ـ 5

 نەوال: “لەناو پەکەکەدا هەڵسوکەوتێ باش لەگەڵ ژندا ناکرێت و پەکەکە زۆر شتی خراپی لەگەڵ ژنان کردووە و پێگەی ژنی سووک و بێ ڕوومەت کرد”.

لەناو پارتی کرێکاراندا ژنان زیانێکی هەرە گەورەیان بەرکەوتووە، ئەو حیزبە لەژێر ناوی بەرخۆدان و کوردستانی شیریندا ژنان هەڵدەخەڵەتێنێت، سازمانیان دەدات و دواتر وەکوو ئامرازێک لە ڕاستای بەرژەوەندییە تەسکە حیزبیەکانیدا بەکاریان دەهێنێت. ئەوە یەکێک لە سیاسەتە سەرەکیەکانی پارتی کرێکارانە.

 “ژن لەناو پەکەکەدا” ناونیشانی کتێبێکە کەوا نەژدەت بۆڵدان بە زمانی تورکی نووسیویەتی و لەلایەن هۆشەنگەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. “ژن لەناو پەکەکەدا” ساڵی 2022 بڵاو کراوەتەوە.

هەروەک لە بەشەکانی پێشووشدا ئاماژەمان پێکردووە، لەو کتێبەدا بەسەرهاتی راستەقینەی 10 ژن بڵاو کراوەتەوە کە لە پەکەکە دابڕاون. ئێمە لە زنجیرە وتارێکدا هەوڵ دەدەین بە کورتی ئەو چیرۆکانە بۆ ئێوە خوێنەرانی بەڕێزی “دارکا مازی” بگێڕینەوە.

یەکەمین کۆنفرانسی ژن لەناو پەکەکەدا

“نەوال” کچێکی خەڵکی شاری “وان”ی باکووری کوردستانە. ئەویش وەکوو هەزاران کچی دیکەی کورد بەهۆی عیشق بە نیشتمانی شیرینەوە، تێکەڵ بە پەکەکە بوو. بەڵام هەر لە یەکەم رۆژەکانەوە و کاتێک کە ڕووی ڕاستەقینەی ئەو حیزبەی بۆ دەردەکەوێت، تووشی شۆکێکی گەورە دەبێت. حیزبێک کە بەناوی خەبات لەپێناو کوردستاندا دژایەتی کورد و کوردستان دەکات.

لە بەشی چوارەمدا نەوال باسی لە ڕووداوەکانی ئەو شەڕە 21 ڕۆژەیە کرد کە پەکەکە لە نۆهەتەکاندا بە پەدەکەی فرۆشت و ئاماژەی بەوەش کرد کەوا چۆناوچۆن پەکەکە لەو ڕێگایەوە هەوڵیدا حکوومەتی باشوور کە تازە دامەزرابوو، بەرەو لەناوچوون ببات. لەم بەشەدا نەوال باس لە یەکەم کۆنفرانسی ژنان دەکات و ڕوونی دەکاتەوە کەوا بۆچی ئۆجەلان ئەو کۆنفرانسەی ڕەد کردەوە.

پەکەکە شتی زۆر خراپی دەرحەق بە ژنان کردووە و پێگەی ژنانی بی ڕوومەت کرد

ئۆجەلان: کۆنفرانسی یەکەمی ژنان لە خزمەت دوژمنان و لە دژی پەکەکە بوو

نەول دەڵێت: “لەسەرەتای ساڵی 1993دا بۆ یەکەمجار لە میژووی پەکەکەدا کۆنفرانسی ژنان پێکهات، بەڵام دواتر کۆنفرانسەکە وسەرجەم کارو چالاکییەکانی ژنان لە کەمپی زلێ، لەلایەن ئۆجەلانەوە ڕەد کرانەوە و ئۆجەلان گوتی کە ئەو هەموو چالاکیە لە خزمەت دوژمندا بووە و بە دژی پەکەکە بوون”.

هەروەها دەستینشانیشی کردووە “ئەو کۆنفرانسە بۆ ژن شتیکی باش بوو، بەڵام رەد کرایەوە، بەداخەوە لەناو پەکەکەدا هەڵسوکەوتێ باش لەگەڵ بابەتی ژندا ناکرێت و بەپێچەوانەوە پەکەکە زۆر شتی خراپی لەگەڵ ژنان کردووە وپێگەی ژنی سووک و بێ ڕوومەت کرد”.

نەوال ئاشکرای کرد کە لە کۆنفرانسەکەدا تەنها پیاوێک بەشدار بوو کە ئەویش ئۆسمان ئۆجەلان بوو.

نەوال دەڵێت: “دوو ساڵ دواتر واتە پاش قۆناخی کەمپی زلێ و پاش کۆتاییهاتنی کۆنگرەی 5ی پەکەکە، ئێمە بۆخۆمان ویستمان کۆنگرەی ژنان پێکبهێنین. لەبەر ئەوەی کە هەموو ژنانی ناو پەکەکە لە کۆت و بەنددا بوون، هیوایەتێکی زۆریان بە کۆنگرەی ژنان هەبوو. ئەوە بوو کە لە 8ی ئاداری ساڵی 1995دا کۆنگرەی یەکەمی خۆمانمان دەستپێکرد و “مستەفا قەرەسوو” وەکوو نوێنەری پەکەکە، تێیدا بەشدار بوو. واچاوەڕوان دەکرا کە ئەو کۆنگرەیە ببێتە جێگای هیوا، بەڵام بەداخەوە وایلێنەهات و زۆر شت هەر باسیان لێوە نەکرا و کۆنگرەکە بە خەمگینی و بە بێ دەرئەنجامێکی ئەرێنی، کۆتایی پێهات”.

لە بەشی داهاتوودا باس لە یەکەم دیداری بەڕێوەبەریی ژنان لەناو پەکەکەدا دەکەین کاتێک کە ڕۆیشتنە شام بۆ ئەوەی لەوێ لەسەر دەستی ئۆجەلان پەروەردە بکرێن.

بەشەکانی پێشوو لەو لینکانەی خوارەوەدا ببینە:

 

ژن لەناو پەکەکەدا ـ 4

ژن لەناو پەکەکەدا ـ 3

ژن لەناو پەکەکەدا ـ 2

ژن لەناو پەکەکەدا

پوستێن ھەمان بەش