ئەو کادیرانەی پەکەکە باج و پارەی زۆرەملێیان لە کوردانی دانیشتووی سوید وەرگرتووە.
دەزگای هەواڵگری سوید ئاشکرای کرد کە لە ئوپەراسیۆنێکی تایبەتدا، بەدواداچوونیان بۆ چالاکییەکانی چەند کادیرێکی پەکەکە کردووە کە باج و پارەی زۆرەملێ لە کوردانی دانیشتووی سوید وەردەگرن و ئاماژەشی بەوە کردووە کە ماوەیەکی بەرچاوە بە وردی لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکەن و خستوویاننەتە ژێرچاودێری ورد و لە کاتی گونجاودا دەستبەسەریان کردوون.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە میدیاکانی وڵاتی سوید لە زمانی بەرپرسانی ئیستیخباراتی وڵاتەکەیانەوە بڵاویان کردۆتەوە، دەزگا هەواڵگرییەکانی سوید هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو ماڵانەی کادیرانی پەکەکە کەوا باج و پارەی زۆرەملێیان لە کوردان وەرگرتووە و چەند کادریرێکی پەکەکەیان دەستگیر کردووە و لەگەل خۆیان بردوویانن.
ئەم هەواڵە ئەمڕۆ بە فەرمی لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆی سویددا ڕاگەیەندرا.
زۆربەی ئەو خێزانە کوردانەی کە پێشتر پشتیوانییان لە پەکەکە دەکرد، لەئێستادا کە ڕووی ڕاستەقینەی ئەو حیزبەیان بۆ دەرکەوتووە و دەزانن کە حیزبێکی بەکێگیراوە، هەربۆیە لە دامودەزگا فەرمییەکانی ئەو وەڵاتە ئەورووپیەدا سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە.