نزیکەی 5 مانگە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، ئیدارەی ئەمەریکا دەیهەوێ پێش رەمەزان ئاگربەست رابگەیێنرێت.
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، گوشاریان لە ئیسرائیل کردووە رێگەبدات هاوکاری زیاتری مرۆیی بدات و دەستبەجێش ئەو شەڕە وێرانکەرە رابگرێت.
کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەوەی لەغەززە رۆژانە دەیبینن وێرانکەرە، هەربۆیە پێویستە دەستبەجێ شەڕ رابگیرێت.
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا راشیگەیاند، گوشاریان لە ئیسرائیل کردووە رێگەبدات هاوکاری زیاتری مرۆیی بگەیەندرێتە ئەو ناوچەیە، بەپێچەوانەوە دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر هەنگاو دەنێت.
کامالا هاریس جەختی لەوەشکردەوە، ژمارەیەکی زۆری فەڵەستینی بەبێ ئەوەی تاوانیان هەبێت لەغەززە کوژراون، کە ئەمە ئاژاوەیەوە و جێگەی قبوڵکردن نییە. هەروەها داواشی لەئیسرائیل کرد، بە زووترین کات کار بۆ گێڕانەوەی سیستەمی بەڕێوەبردن بۆ غەززە بکات.
كۆی ژمارهی كوژراوان له دهستپێكی جهنگی غهززه له 7ـی ئۆكتۆبهری ساڵی رابردووهوه گهیشته 30410 كهس. لای خۆیەوە تهندروستی غهززه ئهوهشی خستووهتهڕوو، ژمارهی بریندارانیش گهیشته 71700 كهس.
نزیکەی پێنج مانگە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا چاوی لەوەیە پێش رەمەزان ئاگربەست رابگەیێنرێت