پنتاگۆن داوا لە کۆنگرێس دەکات بودجەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی هەرێمی کوردستان پەسەند بکات

پنتاگۆن داوا لە کۆنگرێس دەکات بودجەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی هەرێمی کوردستان پەسەند بکات

لە ڕەشنووسی یاسای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە ساڵی 2024، داواکراوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕادەستی هێزی پێشمەرگە بکرێت.

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پنتاگۆن) داوای لە کۆنگرێس کرد بودجەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی هەرێمی کوردستان پەسەند بکات.

پات ڕیدەر وتەبێژی پنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە چاوەڕی دەکەین کە بودجەی ساڵی 2024 پەسەند بکرێت”.

وتەبێژی پنتاگۆن دەڵێت: داوا لە کۆنگرێس دەکەین بودجە پەسەند بکات و دوای ئەوەی کە بوودجە پەسند کرا ئەوکات وردەکاریی پرسەکانی دیکە تاوتوێ دەکەین.

پێشتر ئێرنست ئۆدێرنۆ، ژەنەراڵی پێشووی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، پێویستە واشنتۆن ئاسایشی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکات، هەر بۆیەش لەسەدا سەد لەگەڵ ناردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستانە.

ژەنەڕاڵ ئێرنست ئۆدێرنۆ وتی، هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گەورەی ئەمریکایە و ئێستا پێویستیان بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی هەیە چونکە لەژێر هەڕەشەی ئێران و هاوپەیمانەکانیدایە.

سەبارەت بە ناردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ئەمریکاوە بۆ هەرێمی کوردستان، جەنەڕاڵ ئێرنست ئۆدێرنۆ ڕایگەیاند، پنتاگۆن دەتوانێت بە دوو شێواز سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات، یەکەم ڕێگەش مەشقپێکردنی هێزی پێشمەرگەیە بۆ بەکارهێنانی سیستەمەکە و ڕێگای دووەمیش ئەوەیە کە ئەمەریکا بۆخۆی چاودێریی بەکارهێنانی سیستەمەکە بکات لە ناوچەکەدا.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە کۆنگرێسی ئەمریکا بڕگەیەکی بۆ ڕەشنووسی یاسای وەزارەتی بەرگری لە ساڵی 2024 زیاد کرد، کە تێیدا داواکراوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕادەستی هێزی پێشمەرگە بکرێت.

پوستێن ھەمان بەش