لە تورکیا 147 کەس بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ داعش دەستبەسەر کران

لە تورکیا 147 کەس بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ داعش دەستبەسەر کران

عەلی یەرلیکایا: دوو هەزار و 919 گومانلێکراو دەستبەسەرکراون و لەو ژمارەیە 692 کەسیان خراونەتە زیندانەوە.

هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لە هێرشێکەدا لەژێرناوی “ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-17” کە لە 30 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بەڕیوە چووە، 147 کەسیان بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ داعشدا دەستگیر و زیندانی کردووە.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە، 26/3/2024، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، “دوو هەزار و 919 گومانلێکراو دەستبەسەرکراون.”

 لەو ژمارەیە 692 کەس خراونەتە زیندانەوە کە 147یان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی داعش سزادراون، هەروەها 531یان بە مەرجی دادوەری ئازادکراون و رێکاری یاسایی لە بارەی 187یان بەردەوامە.

پوستێن ھەمان بەش