عێراق پەکەکە بە “رێکخراوێکی قەدەخەکراو” دادەنێت و ئەردۆغان سپاسی سوودانی دەکات

عێراق پەکەکە بە"رێکخراوێکی قەدەخەکراو" دادەنێت و ئەردۆغان سپاسی سوودانی دەکات

 عێراق و تورکیا 26 رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە بوارەکانی ئاسایش، بازرگانی، ئاو، رێگەی گەشەپێدان و هتد… واژۆ کرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، لەو باوەڕەدان ئەو رێککەوتنانەی لەگەڵ عێراق کردوویانە، ببنە خاڵێکی وەرچەرخان. سوپاسی عێراقیشی کرد، کە پەکەکەی وەکو “رێکخراوێکی قەدەخەکراو” ناساندووە.

 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 22/4/2024، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا قسەی کرد.

ئەردۆغان رایگەیاند، تورکیا بە سوپاسگوزارییەوە پێشوازیی لە ناساندنی پەکەکە بە “رێکخراوی قەدەخەکراو” لەلایەن بەغداوە کردووە.

 سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها باسی لەوە کرد، بە بەرپرسانی عێراقی راگەیاندووە کە باوەڕی وایە ئەگەر بەغدا پەکەکە بە ‘تیرۆریست’ بناسێنێت، بە زووترین کات ئەو رێکخراوە لە عێراق کۆاتایی پێ دێت.

 رەجەب ئەردۆغان گوتیشی، لە کۆبوونەوەکانی لە بەغدا ئاسایش و هاوئاهەنگیی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر مژارێکی سەرەکی بووە، هاوکات پەکەکەی بە هەڕەشە بۆ سەر تورکیا ناوبرد.

 عێراق و تورکیا 26 رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە بوارەکانی ئاسایش، بازرگانی، ئاو، رێگەی گەشەپێدان و چەند بوارێکی دیکە واژۆ کرد.

 رێککەوتنەکان بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بەغدا واژۆ کران.

پوستێن ھەمان بەش