لە 34 شاردا 147 کەس بە بیانووی ئەندامەتی لە پەکەکە دەستبەسەر کران

لە 34 شاردا 147 کەس بە بیانووی ئەندامەتی لە پەکەکە دەستبەسەر کران

تورکیا: ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بەو کەسانە بەڕێوە بردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بانگەشەیان بۆ ڕێکخراوی نایاسایی کردووە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، “لە 34 شاردا بە گشتی 147 کەس بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پەکەکەدا دەستبەسەر کراون”.

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ئەکاونتی شەخسیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X)دا ڕایگەیاند، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخراوێکی نایاساییدا، 147 کەس لە 37 شار دەستبەسەر کراون.

عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوەش کردووە کەکە هێزەکانی جەندرمە لە 19 شاری وەک سەمسوور، ئاگری، ئایدن، بووردوور، دیاربەکر، ئەدرنە، ئەرزرۆم، دیلۆک، گیرەسوون، هاتای، ئەستەنبوڵ، کۆجاعەلی، کیلیس، پسمانیە، ڕیزە، سێرت، شێرناخ، تەکریداگ و وان ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بەو کەسانە بەڕێوە بردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەاندا بانگەشەیان بۆ ڕێکخراوی نایاسایی کردووە، تێیدا ئەندامن و هاوکاریی داراییان بەو ریکخراوە کردووە.

هەروەها هێزە ئەمنییەکانی تورکیا (پۆلیس) لە 15 شار ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە و کۆمەڵێک کەسیان دەستبەسەر کردووە کە ناوی ئەوکەسانەی لە ڕێگەی نایاساییەوە یارمەتی ئەندامانی ڕێکخراوە نایاساییەکانیان داوە کە لە ساڵی 2022دا ڕۆیشتوونەتە ناو تورکیا. هەروەها ناوی ئەو کەسانەشیان تێدایە کە لە نەورۆزدا بانگەشەیان بۆ ڕێکخراوی نایاسیی کردووە.

پوستێن ھەمان بەش