لە ئێران ژنێک منداڵە ئۆتیزمەکەی بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژێت

لە ئێران ژنێک منداڵە ئۆتیزمەکەی بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژێت

“دایکی منداڵەکە، دیانای کچی بردووە بۆ باخێکی چۆڵی دەرەوەی ئیسفەهان و دوای کوشتنی بە چەقۆ، ئاگری لە تەرمەکەی بەرداوە”.

ئافرەتێكی خەڵكی ئەسفەهان لە ئێران، بە چەقۆ کچە 11 ساڵانەکەی کە تووشی نەخۆشیی ئۆتیزم بوو، کوشت و ئاگری لە تەرمەكەی بەردا.

ئاژانسی هەواڵی (مێهر) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، لە هەفتەی ڕابردوودا وێنەی کچێکی تەمەن 11 ساڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، کە ون بووە و بە دوایدا دەگەڕێن، بەڵام ڕۆژی یەكشەممە 28/4/2024 دەرکەوت کە لەلایەن دایکیەوە کوژراوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، خەڵكێكی زۆر هەوڵیان داوە ئەم کچە بچووکە بدۆزنەوە، بەڵام عەقید حوسێن تورکیان، بەرپرسی پۆلیسی پارێزگای ئەسفەهان، کوشتنی ئەم کچەی ڕاگەیاند و گوتی: “لە لێکۆڵینەوەکاندا گەیشتینە ئەو بڕوایە کە دایکی ئەم کچە منداڵەکەی خۆی کوشتووە.”

بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسی پۆلیسی ئیتلاعاتی ئەسفەهان، دایکی منداڵەکە دوای دەستگیرکردنی دانی بەوەدا ناوە، کە دیانای کچی بردووە بۆ باخێکی چۆڵکراوی دەرەوەی شار، دوای کوشتنی منداڵەکە بە چەقۆ، ئاگریشی لە تەرمەکەی بەرداوە و لە شوێنەكە ڕایكردووە.

پوستێن ھەمان بەش