جەهەپە و دەم پارتی ڕێکەوتنی نێوانیان ئینکار دەکەن بەڵام پرۆتۆکۆلی ڕێککەوتنەکەیان لە میدیاکان بڵاودەکرێتەوە

جەهەپە و دەم پارتی ڕێکەوتنی نێوانیان ئینکار دەکەن بەڵام پرۆتۆکۆلی ڕێککەوتنەکەیان لە میدیاکان بڵاودەکرێتەوە

هەموو کەس دەزانێت کە دوایین بڕیار هەمووکات لەلای قەندیلە و وەکوو دیکە ئاخاوتنەکانی ناو پارتی دەم، پووچ و بێ مانان.

هەر لە سەرەتای پرۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانیەکانەوە دەنگۆی ئەوە هەیە کە جەهەپە و “پارتی دەم” (DEM)، پێکەوە ڕێککەوتنێکی نهێنییان واژۆ کردووە. بەرپرسانی جەهەپە و “پارتی دەم” چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و وایان دەرخست کە ئەگەر پێکەوە ڕێککەون ئەوا بە ڕوونی بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا دەکەن. هەروەها زانراوە کە بەشێک لە بەرپرسانی DEM لەگەڵ ئاکپارتی کۆبوونەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر ئاکامی ئەو دیدارانە ئاشکرا نەبووە.

بەرپرسانی پەکەکە لەو لێدوانانەی کە لە قەندیلەوە بڵاویان کردۆتەوە داویان کردووە کە پارتی دەم، هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پارلمان و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، پشتیوانی لە جەهەپە بکات. هەموو کەس دەزانێت کە دوایین بڕیار هەمووکات لەلای قەندیلە و وەکوو دیکە ئاخاوتنەکانی ناو پارتی دەم، بۆش و بێ مانان.

لەئێستادا پرۆتۆکۆلێکی جەهەپە و پارتی دەم لە میدیاکاندا ئاشکرا بووە. بەڵام هەردوولا ڕەتیدەکەنەوە ئەم پرۆتۆکۆڵە هی ئەوان بێت و دەڵێن ئەوە ساختەیە وئامادە نین بەرپرسایەتی واژۆکانی ژێر پرۆتۆکۆڵەکە قبووڵ بکەن.

لە ڕاستیدا مارێل دانیش کاندیدی پارتی دەم هیچ چالاکیەک بۆ هەڵبژاردن لە ئەستەنبوڵ ئەنجام نادات. بەڵکو گەشت دەکات بۆ شارەکانی کوردستان و پڕوپاگەندە بۆ کاندیدەکانی دیکەی پارتی دەم (DEM) دەکات.

بەرپرسانی DEM لە ئەستەنبوڵ بە کەسوکاری هاوڕێکانیان دەڵێن: دەنگێک بدەن بە DEM و ئەوانی تر هەموو دەنگ بە ئیمامئۆغڵو دەدەن.

فەرمان فەرمانی قەندیلە، با ئیدی کەس لەناو “پارتی دەم”دا دڵی خۆی خۆش نەکات. کەسانێک کە لە ناو پەکەکەدا سەد جار سوکایەتییان پێکراوە و سزا دراون، ئێستا دەچنە مەیدان و پڕوپاگەندە بۆ پەکەکە دەکەن. ئەوە تەنها خۆفریودانە و بەرە بەرە فریودانی خەڵک ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر دەبێت…

ئەو پرۆتۆکۆڵەی کە دەگوترێ لە نێوان “جەهەپە” و “پارتی دەم”دا واژۆ کراوە:

جەهەپە و دەم پارتی ڕێکەوتنی نێوانیان ئینکار دەکەن بەڵام پرۆتۆکۆلی ڕێککەوتنەکەیان لە میدیاکان بڵاودەکرێتەوە

پوستێن ھەمان بەش