15 ئەندامی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە دێرەزور کوژران

15 ئەندامی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە دێرەزور کوژران

باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمشق: عەقید بەهرۆز واحیدی لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەک لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژراوە.

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر بنکەکەیان سپای پاسدارانی ئێران لە دێرەزوور، نزیکەی 50 پاسداری ئێرانی و چەکدارەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کوژران و بریندار بوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە بۆردومانکردنی بنکەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە دێرەزۆر و بوکەماڵ، 15 کەس کوژران کە لە نێویاندا عەقیدێکی سوپای پاسداران و 2 پاسەوان و 9 کەسی بە ڕەگەز عێراقی هەن.

بەپێی زانیاریەکانی ڕوانگەکە، لەو هێرشانەدا زیاتر لە 35 کەسی دیکە برینداربوون کە ئێرانی و عێراقییان تێدایە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەستنیشانیشی کردووە: “هێرشە ئاسمانییەکان دوای چەند کاتژمێرێک لە گەیشتنی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئێرانی لە سوریاوە بۆ فڕۆکەخانەی سەربازی دێر زۆر ئەنجامدراوە. هەروەها کەرەستەی پێشکەوتووی لۆجستی و تەکنیکی و ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێرانیش لە فڕۆکەکەدا بوون.

لەلایەکی دیکەوە باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمشق ڕایگەیاند، عەقید بەهرۆز واحیدی لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەک لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژراوە.

تا ئێستا نازانرێت کێ هێرشەکەی ئەنجامداوە. دوایین هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکەی میلیشیاکانی ئێران کە ئەمەریکا بەرپرسایەتیەکەی گرتە ئەستۆ لە ڕێکەوتی 2 و 3ی شوباتی ڕابردوودا بوو کە تێیدا 28 شوێنی لە دێرەزوور، مەیادین و بوکەمال کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 34 ئەندامی میلیشیا ئێرانییەکان کوژران.

پوستێن ھەمان بەش