تورکیا هەزاران پەنابەری سووریی بە زۆرەملێ گەڕاندۆتەوە بۆ گرێ سپی

تورکیا هەزاران پەنابەری سووریی بە زۆرەملێ گەڕاندۆتەوە بۆ گرێ سپی

هیومان ڕایتس وۆچ: سوورییەکان لە ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا ڕووبەڕووی بارودۆخێکی خراپ ده‌بنه‌وه‌.

ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) ئاشکرای کردووە کە تورکیا هەزاران پەنابەری سووریی بە زۆرەملێ گەڕاندۆتەوە و لە ناوچەی گرێ سپی رۆژئاوای کوردستان جێگیری کردوون.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، هیومان رایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەزاران هاوڵاتی سووری دیپۆرت دەکەنەوە یان فشاریان دەخەنە سەر، كه‌ توركیا جێ بهێڵن و بچنه‌ ناوچه‌ی گرێ سپی له‌ رۆژئاوای كوردستان، كه‌ له‌ ساڵی 2019ـەوه‌ توكیا داگیری كردووه‌، و ئێستا له‌ ژێر ده‌ستی میلیشیا داگیرکەرەکانی سه‌ر به‌ دەوڵەتی ئه‌نقه‌ره‌یه‌.

ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوە زیادیکردووە، و لێکۆڵینەوەکانیشیان دەرکكردووه‌ کە زۆرجار سورییەکان ناچار ده‌كرێن فۆڕمی “گەڕانەوە” واژۆ بکەن.

تورکیا ده‌ڵێت، هەموو گەڕانەوەکان “به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆیان”بووه‌، بەڵام وەڵامی نامه‌ی هیومان رایتس وۆچ نەدایەوە کە له‌ 1ی شوباتی ئه‌م ساڵ بۆی ناردووه‌، كه له‌م دۆخه‌‌ ئاگاداری كردۆته‌وه‌ و داوای زانیاری لێ ده‌كات.

ئادەم کۆگل، جێگری بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێکخراوی هیومان رایتس وۆچ دەڵێت: “گەڕانەوەی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی كه‌ توركیا ئیدیعای ده‌كات، زۆرجار گەڕانەوەی زۆرەملێیە کە به‌ ترس و بێهیواییوه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌”.

بە گوتەی کۆگل، تورکیا ئۆردۆگای نیشته‌جێبوون دروست ده‌كات له‌ژێر ناوی “ناوچەی ئارام” سورییه‌كانیش به‌ ناچاری ده‌گوازرێنه‌وه‌ ئه‌و ناوچه‌ ئارامانه‌ی كه‌ باسی ده‌كات، كه‌ ئێستا له‌ژێرده‌ستی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ توركیایه‌.

بەرپرسانی تورکیا فشاریان خسته‌ سەر به‌رێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی باب سه‌لام و گرێ سپی، بۆ ئەوەی ژمارەی دیپۆرتکراوەکان بڵاونەکەنەوە، بۆیە به‌رێوه‌به‌ری ئەو دوو دەروازه‌یه‌ هه‌موو دیپۆرت كردنه‌وه‌كانیان به‌ “گەڕانەوەی ئاره‌زوو مه‌ندانه‌” تۆماركرد.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تورکیا وەک داگیرکەر لە گرێ سپی، ده‌بێت “پابەند بێت بە پاراستنی یاسا و ژیانی گشتی هاوڵاتییان، و پاراستنی سوورییەکان لە توندوتیژی”.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “تورکیا لایەنێکە لە ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ و پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان و ڕێککەوتننامەی پەنابەرانی ساڵی 1951، بۆیە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ده‌بێت پابەند بێت به‌ یاساكانی ” دیپۆرتكردنه‌وه‌” کە قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌ هەر کەسێک بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ شوێنوێك كه‌ ڕووبەڕووی مەترسی ده‌بێته‌وه وه‌ك‌.” گۆشەگیری، ئەشکەنجەدان، مامەڵەی خراپ، یان مه‌ترسی هه‌بێت له‌سه‌ر ژیانی”.

پوستێن ھەمان بەش