ئەمەریکا: “پێویسته سه‌رپێجیكاران سزا بدرێن و داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین له گوتاری توندئاژۆ دوور بكه‌ونه‌وه”.
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان ـ سووریا له شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد.
باڵوێزخانه‌كه له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له قامیشلۆ ده‌كه‌ین و پێویسته ھێرشه‌كانی سه‌ر نووسینگه و باره‌گای حزبه‌كان له باكووری سووریا بوه‌ستێندرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پێویسته سه‌رپێجیكاران سزا بدرێن و داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین دوور بكه‌ونه‌وه له گوتاری توندئاژۆ و كار بكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی سووریا به‌بێ توندوتیژی.
پێشتر، ئیسماعیل رەشید، ئەندامی لیژنەی سیاسیی لە یەكێتیی كوردستانی سوریا، ئاماژەی بۆ ئه‌وه كردبوو، چەكدارانی پەیەدە، نووسینگەی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا لە قامیشلۆ سووتاندووە.
بەگوێرەی زانیاری ئەو ئەندامە، نووسینگەی ناوخۆی ئەنەكەسەش لە تەربە سپی سووترێنراوە، هەروەها زیانی مادی زۆری بە نووسینگەكە كەوتووە.
ئیسماعیل رەشید، روونی دەكاتەوە، بەردەوامی ئەو كارە لەلایەن چەكدارانی پەیەدەوە هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی كارەساتی گەورە بەسەر كورد و جووڵەی سیاسی بێت.