“له گه‌ڕه‌كی سلێمانی تازه هێزێكی ئه‌منیی چوونه‌ته سه‌ر ماڵێك”.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/4/2024، له گه‌ڕه‌كی سلێمانی تازه، شه‌ڕه‌ته‌قه ڕووی دا و قوربانیی لێ كه‌وته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له گه‌ڕه‌كی سلێمانی تازه هێزێكی ئه‌منیی چوونه‌ته سه‌ر ماڵێك، بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه ئاماده نابێ خۆی ڕاده‌ست بكات و ته‌قه له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات.
ئه‌وه‌ش زاندراوه كه له ئه‌نجامدا 4 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار بوون و ده‌نگۆی گیانله‌ده‌ستدانی یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه هه‌یه.