هەتا ئێستا چارەنووسی ڕفێندراوەکان نازانرێت.
گەریلاکانی پەیەدە، ئەندامێکی کۆمیتەی ناوچەی “پارتی یەکێتیی کوردستان ـ سوریا”یان لە شاری عامودای ڕۆژئاوای کوردستان، ڕفاند.
سەرچاوە خۆجێییە تایبەتەکان بڵاویانکردەوە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر گەریلاکانی پەیەدە “ناسر ژارۆ”، ئەندامی کۆمیتەی خۆجێیی “پارتی یەکێتیی کوردستان-سوریا”یان لە شاری عامودا لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕفاند و بردیان بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.
شایانی باسە لە 31ی ئازاری 2024دا، چەکدارانی پەیەدە، ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی و پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا لە شارۆچکەکانی “گرکێ لەکێ” و “دێرک” لە ڕۆژئاوای کوردستان بەشێوەی نایاسایی دەستبەسەر کرد و هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو کەسە ڕفێنراوانە نادیارە.
ناوی ئەو کەسانەی کە لەلەیاەن گەریلاکانی پەیەدەوە ڕفێندراون بەم شێوەیەن:
1-ڕاکان ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی ناوچەی “پەدەکە ـ سە” لە شاری دێرک، لە ڕیکەوتی 31ی ئاداری 2024دا لە شاری گرکێ لەکێ ڕفێندرا و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.
2- مەروان حوسێن چالاکوان و ئەندامی ئەنجومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە گرکێ لەکێ، لە 1ی نیسانی 2024 لە شارۆچکەی گرکێ لەکێ ڕفێندرا و چارەنووسی نادیارە.
3- ئەحمەد سۆفی، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەنجومەنی ناوچەی “پەدەکە ـ سە” لە ڕێکەوتی 2/4/2024 لە شاری دێرک ڕفێندرا و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
4- حەسام عەبدوڵڵا دۆرسن، ئەندامی کۆمیتەی هەرێمی پارتی دیموکراتی گەلی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا، لە ڕیکەوتی 1ی نیسانی 2024دا لە شاری دێرک ڕفێندرا و تا ئێستاش چارەنووسی نازانرێت.