بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی یۆنان نوقم بوو؛ خەڵکێکی زۆر بێسەروشوێنن

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی یۆنان نوقم بوو؛ خەڵکێکی زۆر بێسەروشوێنن

ڕووداوەکە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ئیجە لە کەناراوەکانی سامۆس ڕوویداوە.

لە کەناراوەکانی یۆنان بەلەمێکی کۆچبەران نوقم بوو کە لە تورکیاوە هاتبوو، لەئەنجامدا 4 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 5 کەس ڕزگارکراون و 24 کەسیش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

بە گوێرەی ئەوەی ەک بەرپرسانی یۆنانستان ڕایانگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئەیلوولی 2024، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی “سامۆس”ی ییۆنانستاندا نوقم بووە و بەهۆیەوە چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و چەند کۆچبەرێکی دیکەش ڕزگارکران.

دەسەڵاتدارانی یۆنان ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە ژمارەیەک لە کۆچبەران بێسەروشوێن بن و ناسنامەیان نادیارە.

دەسەڵاتدارانی یۆنان ڕایانگەیاندووە، ڕووداوەکە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ئیجە لە کەناراوەکانی سامۆس ڕوویداوە، کاتێک بەلەمێکی بچووک کە کۆچبەرانی لە تورکیاوە هەڵگرتبوو، نوقم بووە.

ئاسایشی یۆنان ڕایگەیاند، دوای بڕیارەکە پێنج کەس ڕزگارکراون، بەڵام دیار نییە چەند کەس لەناو بەلەمەکەدا بوون و چەند کەسیان بێسەروشوێنن. ئاماژەشیان بەوە کردووە کە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بۆ گەڕان و ڕزگارکردنی سەرنشینانی بەلەمەکە دەستیپێکردووە.

پوستێن ھەمان بەش