هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دۆخێکی زۆر ئاڵۆزدا بەڕێوە دەچێت کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە گۆڕەپانی شەڕ. لەم دۆخەدا ئەو دەوڵەتانەی کە کوردستانیان داگیر کردووە، هەوڵدەدەن قەوارەی هەرێمی کوردستان کە مافێکی بەتەواوی ڕەوای کوردە، لەناو ببەن.
کاتێک کە دەنگ دەدەن، دەبێ دەنگ بەو کەسانە بدەن کە دەتوانن لەم شەڕەی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا، کورد و کوردستان بپارێزن.
حیزبەکانی وەک “نەوەی نوێ”ی شاسوار عەبدولواحید ئەو حزبانەن کە توانای پاراستنی کوردستانیان نیە. لە دۆخی دژوار و شەڕدا، شاسووار بۆخۆی یەکەم کەسە کە وڵاتەکەی بەجێدەهێڵێت و ڕادەکات و هەر لەیەکەم خولەکدا تەسلیم دەبێت.
ڕەوشی یەنەکە خراپترە، چوونکە ئەو خۆی لەخۆیدا تەسلیم بووە. ئەو سێ بەڵێنەی کە بافڵ تاڵەبانی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا داوینی، دەرخەری ئەو ڕاستییەن.
سەرۆکی شێواوی یەنەکە، مستر. بافڵ تاڵەبانی دەڵێ:
من بارزانیەکان لەناو دەبەم، کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکەم، لە مەسەلەی دارایی کوردستاندا من لە سەنگەری عێراق جێگا دەگرم و دژایەتی پرۆژەی “هەژماری من” دەکەم.
ئەم سێ پڕۆژەیەی بافڵ تاڵەبانی، پڕۆژەی دوژمنانی کورد و میلیشیا دواکەوتووەکانی حەشدی شەعبین. مستر. بافڵ بە نوێنەرایەتی باڵی عێراق، حەشدی شەعبی و ئێرانەوە بەشداریی هەڵبژاردن دەکات.
ئێران بۆ ئەوەی کە کابینەی 9ی مەسروور بارزانی تەسلیم ببێت، دەستی بەسەر نەوتی کوردستاندا گرت و مووچەی بڕی و بە مووشەک هێرشی کردە سەر هەولێر. بەڵام دەبوو لە مێژووی کورداندا خەنجەری ژەنگاویی خیانەتیش بەکار بهێنێت. بافڵ تاڵەبانیی وەکوو سەرۆک پێشکەش بە کوردان کرد و بۆ ئەوەی کە بەهێزی بکات، لەگەڵ دادگای فیدراڵی عێراقدا، یاسای هەڵبژاردنیان گۆڕی.
واتە بافڵ تاڵەبانی ئەسپێکە کەوا بۆ بەعێراقیکردن و شیعەکردن و بە ئێرانیکردنی هەولێر بەکار دەهێندرێت. ئەگەر ئێمە بە بافڵ تاڵەبانی بڵێین “نا”، واتای ئەوەی کە “نا”مان بە ئەسپی تراوای ئێران گوتووە.
لەم هەڵبژاردنەدا کێبڕکێ لەنیوان دوو هێڵدا دەکرێت: هێڵی تەسلیمبوون کە ئێران و داگیرکەرانی ناوچەکە پاڵپشتی دەکەن، واتە یەنەکە، لەگەڵ هێڵی بەرخۆدان بە سەرۆکایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە). وتنی “نا” بە بافڵ تاڵەبانی، وتنی “نا”یە بەوانەی کە دەیانهەوێت قەوارەی هەرێمی کوردستان لەناو ببەن.
ئەسپی تراوای ئێران، واتە مستر. بافڵ، ناتوانێت لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کورد لە تێکچوون ڕزگار بکات، بەپێچەوانەوە کوردستان دەکات بە گۆڕەپانی شەڕ بۆ ئێران. سەیری یەمەن، سووریا و لوبنان بکەن، ئێران ڕۆیشتبێتە هەر وڵاتیک، تووشی مردن و ماڵویرانی و ئاوارەیی کردوون.
هەربۆیە گوتنی “نا” بە بافڵ تاڵەبانی، گوتنی “نا”یە بۆ ئەوەی کە دەیهەوێ کوردستان بکرێتە گۆڕەپانی شەڕ بۆ ئێران.
قسە کردن لەسەر ڕۆڵی بافڵ تاڵەبانی بەرامبەر دەوڵەتی تورک، نیشانەی وڵاتپارێزی نین. ئەوانەش کۆمەڵێک قسەی بێ بنەما و پووچن کە بافڵ تاڵەبانی لە باوەشی ئێران و میلیشیاکانی حەشدی شەعبیدا دەیانکات. ئەوانەی کە بە بەرچاوی هەموو گەلی کوردستانەوە، کەرکوکیان بە عێراق فرۆشت، ناتوانن نیشتمانپەروەریمان پێ بفرۆشنەوە.
ئەوەی کەرکووکی فرۆشت، بێگومان هەولێریش دەفرۆشێت. بۆیە گوتنی “نا” بە بافڵ تاڵەبانی، “نا” گوتنە بۆ نیشتمانپەروەری ساختە و ئەوانەی کە خاکی نیشتمان دەفرۆشن.
بافڵ تاڵەبانی ناتەوانێ ببێتە حزبی یەکەم و تەنها دەیهەوێت هەندێک دەنگەکانی زیاتر بێت و وابکات کە لە فەوزای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کورد بە بێ حکوومەت بمێننەوە.
بافڵ تاڵەبانی دەیهەوێت دوای هەڵبژاردن، سلێمانی لە هەرێمی کوردستان جیا بکاتەوە و کورد بکێشێتە ناو شەڕێکی ناوخۆیی، هەر بۆیە گوتنی “نا” بە بافڵ تاڵەبانی، گوتنی “نا”یە بە شەڕی ماڵوێرانکەری ناوخۆیی کورد.
گوتنی “نا” بە بافڵ تاڵەبانی، گوتنی “نا”یە بەو دامەزراوانەی کە دوژمنایەتی کورد دەکەن، بە ڕەگەزپەرستە شیعەکان و میلیشیا دواکەوتووەکانی حەشدی شەعبی.
بافڵ تاڵەبانی، بە سروشتی خۆپەرستانە و بەرژەوەندیخوازانەکەی، خیانەتی لە هەڤاڵەکانی خۆیشی کرد و سەری ئەوانیشی خوارد. “هاوکار جاف”ی لەبەر چاوی مندالەکانیدا کوشت. مەلا بەختیار کە هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی یەنەکە تەرخان کردووە، وەکوو شتێکی بێ نرخ فڕێیدایە لایەکەوە. ئەو مرۆڤە بێ بەزەییە، ئەو زاڵمەی کە لەناو حزبەکەی خۆیدا دیکتاتۆرە، باسی هێنانی دیموکراسی بۆ کوردستان دەکات. وتنی “نا” بەو هەڵبەزدابەزە، وتنی “نا”یە بە قەتڵی سیاسی و بێحورمەتکردنی خەڵک.
بافڵ تاڵەبانی کە شۆڕشگێڕانی ڕۆژهەڵات لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیدا، ڕادەستی ئێران دەکاتەوە، ڕێگای مانەوەی حزبەکانی ڕۆژهەڵآت لە سنوورەکە نادات و بۆیە بۆ هەر کوردێک کە لە پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە پەنای بۆ باشووری کوردستان هێنابێت، کەسێکی مەترسیدارە.
بافڵ تاڵەبانی کە لەپێناو بەرژەوەندییە شەخسییەکانی خۆیدا هەموو جۆرە پەیوەندییەکی قێزەونانەی لەگەڵ سەرجەم داگیرکەرانی کوردستاندا دروست دەکات و زیان بە پەیوەندییە ناوخۆییەکانی گەلی کوردستان دەگەیەنێت. هەربۆیە وتنی “نا” بە بافڵ تاڵەبانی، “نا”گوتنە بەو کەسانەی کە هاوکاریی نێوان پارچەکانی کوردستان تێکدەدەن.
بافڵ تاڵەبانی، بەڵایەکە کەوا بەرەی دژە کوردستانی دەیهەوێ بیکات بە تووشی هەموو کوردانەوە.
بۆیە وتنی “نا” بە بافڵ تاڵەبانی، وتنی “نا”یە بە هەموو جۆرە یارییەکی داگیرکەرانی کوردستان و گوتنی “نا”یە بە ڕۆحی جاشایەتی لەعنەتی لەناو کورداندا. “نا”گوتن بە بافڵ تاڵەبانی، خاوەندارێتی کردنە لە ئیرادە و کەرامەتی کوردایەتی و داهاتووی ئازادی کوردان.