لە گەرمیان، یەکێتی خەڵکی عەرەبی هێناوە بۆ ئەوەی دەنگی پێ بدەن

لە گەرمیان، یەکێتی خەڵکی عەرەبی هێناوە بۆ ئەوەی دەنگی پێ بدەن

“لە کاتێکدا هاووڵاتییانی کوردی سنووری ماددەی 140 مافی دەنگدانیان نییە، کەچی یەنەکە عەرەبی هێناوە کە یەک وشە کوردیش نازانن”.

یەکێتی نیشتمانی (یەنەکە) لە سنووری گەرمیان خەڵکی عەرەبی هێناوە بۆ ئەوەی دەنگیان پێ بدات و لە دەوروبەری بنکەکانیش خێوەتیان هەڵداوە و تەلەفۆن بۆ خەڵکی دەکەن و بە زەبر دەنگدەران پەلکێشی دەنگدان دەکەن.

چاودێرێکی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردن لە گەرمیان بە کەناڵی “کوردستان24″ی باشووری کوردستانی ڕاگەیاندووە: “هەرچەندە پرۆسەکە لە چەند شوێنێک بەشێوەیە باش بەڕێوە دەچێت، بەڵام لە تەنیشت هەموو بنکەکانی سنووری کەلار خێوەت هەڵدراوە و لەوێوە تەلەفۆن بۆ خەڵک دەکەن و بە زەبری هەڕەشە و ترساندن خەڵکی ناچار دەکەن بۆ ئەوەی بچن دەنگ بدەن.”

چاودێرەکە دەشڵێت: “لە هەندێک لەو بنکانەی چووم بۆ وەرگرتنی ئامار و زانیاری، خەڵکی عەرەبم بینیوە و هێناویانە بۆ ئەوەی دەنگ بدات، لە کاتێکدا هاووڵاتییانی کوردی سنووری ماددەی 140 مافی دەنگدانیان نییە، ئەوان عەرەبیان هێناوە کە یەک وشە کوردیش نازانن، کەچی هێناویانن بۆ ئەوەی دەنگ بدەن لایەنی سیاسیی باڵا دەستی سنوورەکە.”

هەروها ڕاشیگەیاند “لە کۆمیسیۆن سکاڵایان تۆمار کردووە و دەبێت لە سەر هێنانی خەڵکی عەرەب و بەشداری پێکردنیان لە دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوە بدات.”

ئەمە لە کاتێکدایە لە دەنگدانی تایبەت کە 18ی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان و چەند پارێزگایەکی عێراق بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، کاندیدێکی ڕەیان کلدانی لە شارۆچکەی چوارتای دەڤەری شارباژێر 14 هێندەی یەکێتی دەنگی هێناوە، لە کاتێکدا هیچ خێزانێکی کریستیان لەو سنوورە نین.

پوستێن ھەمان بەش