بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو، دەنگی پەدەکە زیادی کردووە

بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو، دەنگی پەدەکە زیادی کردووە

ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت سەدا 97 و لە دەنگدانی گشتیش سەدا 72ـی تێ پەڕاند.

بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2018ـی پەرلەمانی کوردستان، پارتی پتر لە 114 هەزار دەنگی لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا زیاد کردووە.

ڕۆژی هەینی، 18ی ئۆکتۆبەری 2024، دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی یەکشەممەش، 20/10/2024،، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو. ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت سەدا 97 و لە دەنگدانی گشتیش سەدا 72ـی تێ پەڕاند.

لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018، ژمارەی دەنگەکانی پارتی زیاتر لە 688 هەزار و 70 دەنگ بووە، لەم هەڵبژاردنە بە گوێرەی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکان، کۆی دەنگەکانی پارتی گەیشتووەتە زیاتر لە 802 هەزار و 658 دەنگ؛ کە جیاوازییەکەی نێوانیان دەکاتە زیاتر لە 114 هەزار و 588 دەنگ.

ژمارەی دەنگی لایەنە سیاسییەکان بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی نافەرمی:

 پەدەکە: 802.658 دەنگ

یەنەکە: 348.289 دەنگ

نەوەی نوێ: 270.025 دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامی: 110.153 دەنگ

کۆمەڵی دادگەری: 60.514 دەنگ

بزووتنەوەی گۆڕان: 11.171 دەنگ

ڕەوتی هەڵوێست: 51.093 دەنگ

بەرەی گەل: 30.124 دەنگ

پوستێن ھەمان بەش