گەل دەنگی دا بە کوردستان

گەل دەنگی دا بە کوردستان

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق: “هەڵبژاردنەکە زۆر شەفاف و متمانەپێکراو دەبێت”.

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 07:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و کاتژمێر 18:00 کۆتایی پێهات. کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، لە 24 کاتژمێری داهاتوودا، ئەنجامی بەرایی هەلبژاردنەکە ڕادەگەیەنن.

خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کاتژمێر 07:00ی سەرلەبەیانیی ڕۆحیشتنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگیان بە حزب و لیستەکان و کاندیدە سەربەخۆکان دا.

لە چوار هەرێمی هەڵبژاردندا، 3 ملیۆن و 789 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.

لەم هەڵبژاردنانەدا بۆ یەکەمجار خەڵک بە ڕێگای سیستەمی ئەلیکترۆنیەوە دەنگ دەدەن و دەنگەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی ئەژمار دەکرێن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکان دەکات.

هەروەها بۆ هەژمار کردنی خێرای دەنگەکان، ئامێرەکانی PECOS بەکارهێنراون.

حەکیم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکە زۆر شەفاف و متمانەپێکراو دەبێت.

بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردن، هەزار و 191 کاندید (823 پیاو و 368 ژن) ڕکابەری لەسەر 100 کورسی دەکەن.

38 لەو کاندیدانە بۆ کۆتا کورسییەکان کێبڕکێ دەکەن و 5 کورسی پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان تەرخانکراوە.

لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا، دەنگدەران دەیانتوانی دەنگ بە کاندید و پارتەکەی خۆیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بدەن، بەڵام ئەمجارە هەڵبژاردنەکە بەشێوەی بازنەیی بەڕیوە دەچێت و هەر دەنگدەرێک تەنها دەتوانێ دەنگ بە پارتی و کاندیدی هەرێمەکەی خۆی دەدات.

بەم پێیە، هەرکام لە پارێزگاکانی هەولێر بە 34 کورسی، سلێمانی بە 38 کورسی، دهۆک بە 25 کورسی و هەڵەبجە بە 3 کورسی نوێنەرایەتی دەکرێن.

پوستێن ھەمان بەش