فشار لە دەنگدەرانی بنكەكە کردووە تا دەنگ بە لیستی یەكێتی بدەن
لە بنكەیەكی دەنگدان لە گەڕەكی كارێزەوشك لە سلێمانی، هێزێكی ئەمنیی یەكێتی هەڵدەكوتنە سەر بنكەكە و تەواوی وێستگەكان كۆنتڕۆڵ دەكەن و هەر كەسێكیش بچێتە نێو بنكەكە، فشاریان لێ دەكەن دەنگ بە یەكێتی بدەن.
چاودێری لایەنە سیاسییەكانیان ناچار كردووە كە لە وێستگەكانی دەنگدان بچنە دەرەوە و هەقیان بەسەر وێستگەكان نەبێت.
ماڵپەڕی “باسنیوز”ی باشووری کوردستان لە زمانی چاودێرێكی (نەوەی نوێ)یەوە رایگەیاندووە: “هێزەكەی یەكێتی پێی گوتین بڕۆنە دەرەوەی بنكەكە، ئەگینا خۆتان لە هەر هەڵسوكەوتێك كە لەگەڵتان بكرێت بەرپرسیار دەبن.”