مەسرور بارزانی: نەیانتوانی

مەسرور بارزانی: نەیانتوانی

“هیچ لایەن و کەسێک ناتوانێت کاروانی پارتی بوەستێنێت. ناتوانێت ئەم قەوارەیە تێک بدات”.

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، بەبۆنەی سەرکەوتنی پارتی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و مانەوەی وەک حزبی یەکەمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، “سەرکەوتین و نەیانتوانی”.

ڕۆژی دووشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی ئەو لایەنە کرد کە دروشمەکانی (کۆتاییهێنان و تێکدان) بوو و، گوتی: سەرکەوتین و نەیانتوانی.

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێت: شوکر بۆ خوا و پشتیوانی خەڵک و متمانەیان سەرکەوتین.

لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 2/10/2024دا، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ قوتابییان، لاوان و ئافرەتان لە شاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد کە، لایەن هەبوو پێشتر و ئێستاش هەوڵ دەدات قەوارەی هەرێمی کوردستان نەهێڵێت، بەڵام ناتوانێت. مەسرور بارزانی گوتیشی: وەڵامی ئێمە بۆ ئەوان یەک وشەیە: ناتوانن!

ئەوان نەیانتوانیوە چونکە، ئەم وڵاتە خاوەنی هەیە

مەسرور بارزانی گوتی: پێشتریش هەوڵیان دا ئەم قەوارەیە نەهێڵن؛ ئەمە ئێستا نییە، پێشتریش بەشداربوون لە پیلانەکانی لاواز کردنی ئەم قەوارەیە، ئامادەبوون خۆشیان لەناو ببەن، بۆ ئەوەی ئەو حکوومەتە و حوکمڕانییە دووچاریی شکست بێت کە لەژێر سەرکردایەتیی پارتی بوو. هەوڵەکانی ئەوان هی ئێستا نییە، هەوڵەکانیان بەردەوام بووە، بەڵام نەیانتوانیوە چونکە، ئەم وڵاتە خاوەنی هەیە، ئەم وڵاتە پارێزەری هەیە، خاوەنی ئەم وڵاەتە ئێوەن، پارێزەری ئەو وڵاتەش پێشمەرگەیە.

مەسرور بارزانی گوتی: هیچ لایەن و کەسێک ناتوانێت کاروانی پارتی بوەستێنێت. ناتوانێت ئەم قەوارەیە تێک بدات”.

پوستێن ھەمان بەش