ئەمڕۆ ساڵیادی داستانی مێژوویی سحێلا و مەحموودییەیە

ئەمڕۆ ساڵیادی داستانی مێژوویی سحێلا و مەحموودییەیە

سەرۆك بارزانی: “شەڕی سحێلا یەكێكـە لـە گەورەترین نەبەردییەكانـی مێـژووی نوێی گەلی كوردسـتان”.

ئەمڕۆ ساڵیادی تۆماركردنی داستانی سحێلای و مەحموودییەیە، كە تێیدا پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان، وەڵامی چەندان هێرشی فراوان و گەورەی نەیارانی كوردستانیان دایەوە و تووشی شكست كران.

26/10/2017، نەیارانی هەرێمی كوردستان، دەستیان بە هێرشێكی فراوان لە سنووری محیوەری سحێلا ـ مەحموودییە و كرد و هێزی پێشمەرگەی كوردستان، سەرسەختانە بەرگرییان كرد و وەڵامی یەك بە یەكی هێرشە گەورە و فراوانەكانیان دایەوە، تا ئەو كاتەی شكستیان بە دوژمن هێنا.

ئامانجی ئەو هێرشانە، بڕینی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و مەترسیخستنە سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان بوو، بەڵام خۆڕاگریی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئامانجی داگیركەران و نەیارانی پووچەڵ كردەوە و یەكێك لە گەورەترین داستەكانی مێژوویان تۆمار كرد.

سەرۆك بارزانی، لە لاپەڕە 117ی كتێبی (بۆ مێژوو)ـدا، دەنووسێ ”بەرخودانی پێشمەرگە لە هەموو بەرەكان بەردەوام بـوو، تا لە 26ـی ئۆكتۆبەر لە بەرەی مەحموودیە و سحێلا، هێزەكانی عێراقی و حەشدی شەعبی بە هاوكاریی هێزەكانی ئێرانی و حزبوڵڵای لوبنان و بـە فەرماندەیی راستەوخۆی ئەفسەرێكی پاسداری ئێرانی بـە ناوی سەید موختار (كــە لـەو شـەڕەدا برینداریش بوو)، بە مەبەستی گرتنی پیشخابوور پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان دا، بەڵام دووچاری شكستێكی زۆر گەورە بوونەوە.“

سەرۆك بارزانی جەختی كردۆتەوە كە ”شەڕی سحێلا یەكێكـە لـە گەورەترین نەبەردییەكانـی مێـژووی نوێی گەلی كوردسـتان. ئـەو شكستە، گۆڕانـی بەسـەر هاوكێشـەكاندا هێنـا و دانوسـتان دەسـتی پـێ كـرد.“

پوستێن ھەمان بەش