لە شێرناخ 6 چەکداری تورک بریندار بوون

لە شێرناخ 6 چەکداری تورک بریندار بوون

ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لەسەر ڕێگای جزیر- شێرناخ، وەرگەڕاوە.

لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیدا لە شارۆچکەی “قەسرکێ”ی سەر بە پارێزگای شێرناخ لە باکوری کوردستان، 6 چەکداری تورکیا برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 30/10/2024، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئەرتەشی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕێگای جزیر- شێرناخ لە شارۆچکەی قەسرکێ، وەرگەڕا.

لە ڕووداوەکەدا 6 چەکداری تورک بریندار بوون.

پاش ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی فریاکەوتن گەیستوونەتە شوینی ڕووداوەکە و هەر 6 چەکدارە بریندارەکەیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی دەوڵەت لە جزیر و شێرناخ کردووە.

پوستێن ھەمان بەش