بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: 43 گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: 43 گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

“ژمارەیەك لە دەستگیرکراوەکان  گەورەبازرگانن و بازرگانی نێودەڵەتیشیان تێدایە”.

بڕی زیاتر لە 16 کیلۆگرام، ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەردا گیراو هاوکات 43 تۆمەتباريش لە کەسانی گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران.

بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “لە بەردەوامیی هەوڵەکانی  بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لە سەرەتای ئەم مانگە تاکو 31-10-2024، لە ژمارەیەک چالاکیی سەرکەوتوودا توانرا 43 گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن و هەروەها زیاتر لە 16 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیرا.”

لە بەیاننامەکەدا، ئاماژە بە بڕی ئەو ماددانەی لەم چالاکییانەدا دەستی بەسەر داگیراوە کراوە کە بریتین لە:

1- (13 کیلۆگرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ).

2-  (3 کیلۆگرام) لە جۆری (ماریجوانا).

3-  (172 گرام) لە جۆری (هیرۆین).

ئاماژەی بەوەش داوە “ژمارەیەك لە دەستگیرکراوەکان  گەورەبازرگانن و بازرگانی نێودەڵەتیشیان تێدایە و لە ئەنجامی دەستگیرکردنیان تۆڕەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.

لە سەرجەم ئەم چالاکییانەدا پێشتر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش وەرگیراوە و ڕێککارە ياساييەکان گیراونەتەبەر.

سەرجەم تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی یاسا کراون بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

پوستێن ھەمان بەش