PWK: دەستبەسەرکردنی عەلی چەڤەن، نیشانە و دەرئەنجامی عەقڵیەتی دژایەتییکردنی نەتەوەی کوردە

PWK: دەستبەسەرکردنی عەلی چەڤەن، نیشانە و دەرئەنجامی عەقڵیەتی دژایەتییکردنی نەتەوەی کوردە

“سەندیکاکانی پارێزەرانی باکوری کوردستان و پارێزەرانی کورد دەبێ خاوەندارێتی لە کەیسی عەلی چەڤەن بکەن”.

پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK)، دەستگیرکردنی گەنجی کورد “عەلی چەڤەن”، شەرمەزار دەکات و ڕایدەگەیەنێت: “دەستبەسەرکردنی عەلی چەڤەن، نیشانە و دەرئەنجامی عەقڵیەتی دژایەتییکردنی نەتەوەی کوردە”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی PWK، ئەمڕۆ شەممە 2/11/2024، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “لاوێکی کورد بە ناوی عەلی چەڤەن، تەنها بەهۆی ئەوەی لە سۆشیال میدیا و لە تەلەفزیۆندا خاوەندارێتی لە ناسنامەی کوردایەتی خۆی کردووە، دەستبەسەر کراوە و دواتر لە ئەستەنبوڵ زیندانی کراوە”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە “دەستبەسەرکردنی عەلی چەڤەن، نیشانە و دەرئەنجامی عەقڵیەتی دژایەتییکردنی نەتەوەی کوردە”.

PWK هەروەها دەستبەسەر کردنی “عەلی چەڤەن”، بە توندی شەرمەزار دەکات و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو لاوە کوردە دەکات.

مەکتەبی ڕاگەیاندنی PWK داوای لە سەرجەم سەندیکاکانی پارێزەرانی باکوری کوردستان و پارێزەرانی کورد دەکات کە دەبێ خاوەندارێتی لە کەیسی عەلی چەڤەن بکەن.

پوستێن ھەمان بەش