میلیشیا داگیرکەرەکان جگە لە تاڵانکردنی ڕۆژئاڤا، هاوڵاتییەکانیشی دەڕفێنرێن و لە بەرانبەر ئازادکرانیاندا، پارەیەکی زۆر وەردەگرن.
میلیشیا داگیرکەرەکانی بەکرێگیراوی تورکیا کە ناوی “ئۆپۆزسیۆنی سوریا”یان لەسەر خۆیان داناوە، لە هەرێمی “عەفرین”ی ڕۆژئاوای کوردستاندا، 5 کەسی دیکەیان ڕفاند.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردۆتەوە، گروپێک لە میلیشیا داگیرکەرەکان بە ناوی “پۆلیسی سەربازی” کوردێکیان لە گوندی بەرکە لە ناوچەی ماباتا ڕفاندووە و بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردووە.
ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ناوچەی “جندرێس”یش 2 کەس کە بەم دواییانە لە لوبنان گەڕاونەتەوە، بەو بیانوویەی کە پێشتر پەیوەندییان لەگەڵ بەریوەبەریی خۆسەر هەبووە، ڕفێندراون.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەی ڕوانگەی سووریدا هاتووە کە لە ناوچەی “شەرا”دا 2 هاوڵاتی کورد لە لایەن تاقمێکی دیکە لە میلیشیا داگیرکەرەکان بەناوی “ئەل ـ جەبهە ئەل ـ شام”ـەوە ڕفێندراون و دواتر لە بەرانبەر 2 هەزار دۆلاردا، ئازاد کراون.
لە هەرێمی داگیرکراوی عەفریندا، ئێستا وەرزی کۆکردنەوەی بەرهەمی زەیتوونە و میلیشیا داگیرکەرەکانی بەکرێگرتەی دەوڵەتی تورک، جگە لە دزین و تاڵانکردنی زەیتوون و سەپاندنی باجی قورس بەسەر جووتیاراندا، هاوڵاتییانیش دەڕفێنرێن و دواتر لە بەرانبەر ئازادکرانیاندا، پارەیەکی زۆر وەردەگرن.