ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 6 ملیۆن و 370 هەزار کەسی تێپەڕاندووە

ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 6 ملیۆن و 370 هەزار کەسی تێپەڕاندووە

هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان سەدا 14.02ـی کۆی دانیشتووانی عێراق پێک دەهێنن

بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسە  کە دەکاتە 14.02%ـی کۆی گشتیی دانیشتووانی عێراق کە سەرووی 45 ملیۆن و 407 هەزار کەسە.

 ئەنجامی بەرایی سەدا 96ـی سەرژمێریی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان:

  1. کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووان: زیاتر لە شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەس.

  2. ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکان: 84%

  3. ڕێژەی دانیشتووان لە گوندەکان: 16%

  4. ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان: یەک ملیۆن و 379 هەزار و 163 خێزان

  5. تێکڕای قەبارەی خێزانەکان: 4.3 تاک

  6. ژمارەی تاکی نێر: سێ ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەس (%50.24)

  7. ژمارەی تاکی مێ: سێ ملیۆن و 170 هەزار و 162 کەس (%49.76)

  8. ڕێژەی ئەو خێزانانەی ئافرەت سەرۆکایەتییان دەکات: 11.86%

  9. ڕێژەی ئەو خێزانانەی پیاو سەرۆکایەتییان دەکات: 88.14%

  10. ڕێژەی دانیشتوانی ژێر تەمەنی کارکردن کەمتر لە 15 ساڵ: 31.9%

  11. ڕێژەی دانیشتووانی تەمەنی کارکردن لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵدا: 63.07%

  12. ڕێژەی دانیشتوانی سەرووی تەمەنی کارکردنی 65 ساڵ و سەرووتر: 4.4%

  13. ڕێژەی گەشەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە 2009: 2.48%

  14. ژمارەی یەکەی نیشتەجێبوون: دوو ملیۆن و 28 هەزار و 37 یەکە

پوستێن ھەمان بەش