پەکەکە بۆتە مەکینەی درۆ و بوختان

پەکەکە بۆتە مەکینەی درۆ و بوختان

درۆ و چەواشەکارییەکانی پەکەکە بە ڕوونی دەریدەخات کە پەکەکە کێشەیەکی گەورە بۆ هاوپەیمانی کوردی لە ڕۆژئاڤا دروست دەکات.

پەکەکە بۆتە مەکینەی درۆ و بوختان و بۆ بەدەستهێنانی هەندێک بەرژەوەندی تەسکی حزبی و فریودانی هەندێک گەمژەی لایەنگری خۆی، چەپ و ڕاست درۆ دەکات. پەکەکە هێندە بێشەرم و بێحەیا بووە، کە زەق لە چاوی خەڵک دەڕوانێت و درۆ دەکات. لە دوایین درۆشیدا ئیدیعای ئەوە دەکات کە گۆیا “میت و پاراستن و ئەنەکەسە لە هەولێر کۆبوونەتەوە”.

لەکاتێکدا کە کورد چاوەڕێی یەکڕیزی و یەکیەتیی نەتەوەیی دەکات، چاوەڕێی ئەوە دەکات کە پەیەدە و ئەنەکەسە پێکەوە کۆببنەوە و وێکڕا بە هاوبەشی بچنە دیمەشق بۆ ئەوەی دانوستاندن لەسەر مافەکانی کورد لە سوریای نوێدا بکەن، پەکەکە وەک ئەوەی کە هیچ کارێکی دیکەی نەبێت، هاتووە و درۆیەکی زل و گەورەی وەهای لە میدیاکانیدا بڵاوکردۆتەوە.

میدیای پەکەکە لە هەواڵە درۆیین و قێزەونەکەی خۆیدا دەڵی: “میت و پاراستن و ئەنەکەسە لە 14ی دیسەمبەردا کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لە هەولێر ئەنجامداوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریان داوە کە ئەنەکەسە لە یەکیەتی و هاوپەیمانەتی کورداندا بەشدار نەبێت”. هەروەک پەکەکە دەناسین، لەم درۆیەی پەکەکە، وا دەردەکەوێت کە ئەو حیزبە پیلانێکی قێزەونی هەیە بۆ ئەوەی کە یەکێتییەکی کوردی لە ڕۆژئاڤای کوردستاندا پێکنەیەت و بۆ ئەم مەبەستەشی هەوڵی زۆر دەدات و دەیهەوێت بەوشێوەیە پارتی ئدیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و ئەنەکەسە وەکوو ئاستەنگ لە بەردەم یەکیاتی و هاوپەیمانەتیی کورد لە ڕۆژئاڤا پیشان بدات.

هەتا ئێستا بە ڕوونی دیار نیە کە پەکەکە چ پیلانێکی بۆ ڕێگریکردن لە هاوپەیمانەتی کورد لە ڕۆژئاڤادا هەیە بەڵام ئەم هەواڵەی پەکەکە بە ڕوونی دەریدەخات کە پەکەکە کێشەیەکی گەورە بۆ هاوپەیمانی کوردی لە ڕۆژئاڤا دروست دەکات. چونکە هیچ ئەرگومان و بەڵگەنامەیەکی ڕاستەقینە بوونی نیە کە ئەو هەواڵەی میدیای پەکەکە پشتڕاست بکاتەوە و هەربۆیە ئەم ئیدیعایەی پەکەکە جگە لە درۆ و چەواشەکارییەکی گەورە و زەمینە سازکردن بۆ پیلانێکی قێزەون هیچی دیکە نییە.

تەنها ئەوە ماوە کە پەکەکە لە میدیاکانی خۆیدا لەبری دروشمی بێمانای “بێ سەرۆک ژیان نابێ”، دروشمی “بێ درۆ ژیان نابێ”، بڵاو بکاتەوە.

پوستێن ھەمان بەش