“لەوانەیە کۆنگرەکە لە ئەشکەوتەکانی قەندیل بەڕێوە نەچێت، بەڵکوو لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت”.
لەسەر پرۆسەی چەکداماڵین و کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، ڕۆژانە هەڵسەنگاندنی جیاواز دەکرێت. لەمبارەیەوە ڕۆژنامەنووس یڵدرم ئۆگور لە ڕۆژنامەی سەربەستیەتیدا دەڵێت: “پێدەچێت کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ببەسترێت. ئەگەری بەهێز ئەوەیە کە کۆنگرەکە ڕۆژی یەکشەممە 27ی نیسان ببەسترێت و کۆنگرەکە نەک لە قەندیل بەڵکوو لە ناوچەیەکی ئاشکرانەکراو لە سلێمانی ببەسترێت. پرۆسەی “تورکیای بێ تیرۆر”، کە لەگەڵ بانگەوازی “دەوڵەت باخچەلی” سەرۆکی مەهەپە لە 22ی جۆتمەهی 2024، دەستیپێکردووە، بە شیوەیەکی پلان بۆ دانراو، بەردەوامە”.
ئۆگور دەڵێت: “ئێمە چۆن ئەمە دەزانین؟ چونکە عومەر چەلیک وتەبێژی ئاک پارتی ڕایگەیاندووە کە لە کۆتایی مانگی نیساندا چاوەڕوانی هەواڵێکی خۆش دەکەن. هاوکات باکرهان هاوسەرۆکی “پارتی دەم”یش گوتوویەتی: “سێشەممەی داهاتوو ئێمە ڕۆژەڤیکی دیکە دەبینین”. بۆیە ڕەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بەڕێوەبچێت.
بەهێزترین ئەگەر ڕۆژی یەکشەممە 27ی نیسانە.
لەوانەیە لە ئەشکەوتەکانی قەندیل بەڕێوە نەچێت، بەڵکوو لە گەڕەکێکی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.
هەروەها لەبەر هۆکاری ئەمنی هەرگیز ڕاگەیاندراوێک لەسەر ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە نابیستین.
ئێمە چاوەڕوانی بیستنی هەواڵەکان لەسەر بەستنی کۆنگرەکە دەبین.
وادیارە لە “پرۆسەی چارەسەری”دا شتەکان بە باشی دەڕۆنەپێش”.