ئەگەرچی بەپێی ڕێکەوتنی هه‌سه‌ده و حكوومه‌تی كاتی سووریا، بڕیارە هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بخرێنه ناو سوپای سووریاوه، كه‌چی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان، ده‌یان مێرمنداڵیان رفاندووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/5/2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك له رۆژئاوای كوردستان ئاشكرای كرد، كه گەریلاکانی په‌كه‌كه، له باكووری شاری حه‌سه‌كه، گه‌نجێكی دیكه‌یان ڕفاندووە.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كرد، كه چەتەکانی به‌ناو “جوانێن شۆرەشگەر”، كه گرووپێكی سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن له رۆژئاوای كوردستان، منداڵێکی دیكه‌یان به‌ناوی “ئه‌حمه‌د وڵات محه‌مه‌د” ته‌مه‌ن 14 ساڵ، له شارۆچكه‌ی ده‌رباسیه له باكووری شاری حه‌سه‌كه ڕفاندووە تا لە ڕیزی گەریلاکانی پەکەکەدا چه‌كداری بکەن.
وێڕای دانوستانه‌كانی هه‌سه‌ده و حكوومه‌تی كاتی سووریا كه بڕیار دراوه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بخرێنه ناو سوپای سووریاوه، كه‌چی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان له یه‌ك مانگی رابردوودا، ده‌یان مێرمنداڵ و كیژۆڵه‌یان رفاندووه به‌مه‌به‌ستی چه‌كداركردنیان كه ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ئه‌و منداڵانه‌وه.
سەرەڕای ئەوەی کە مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ساڵی 2019دا لەگەڵ ڤێرجینیا گامبا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان، پەیمانێکی واژۆ کردووە و بەڵینی داوە کە ئیدی منداڵان تێکەڵ بە ڕیزی هیزەکانی خۆی نەکات و هەروەها ئەو منداڵانانەش ئازاد بکەن کە پێشتر چەکداریان کردوون، بەڵام هەسەدە و فەرماندەکەی هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، بە بەڵێن و واژۆکەی خۆیان پێبەند نەبوون و بەردەوام و بەشێوازی جۆراوجۆر منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان دەڕفێنن و بەزۆر چەکداریان دەکەن و لە شەڕەکاندا بەشدارییان پێدەکەن.
بەبڕوای چاودێران ئامانجی چەتەکانی تاقمی بەناو “جوانێن شۆرەشگەر” لە ڕفاندنی منداڵ، شۆردنەوەی مێشکیان بەگوێرەی ئایدۆلۆژیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و چەکدارکردن و تێکەڵکردنیانە بە ڕیزی هێزە چەکدارەکانی پەکەکە.