دەگوترێ لە دەوروبەری بەنداوی تشریندا شەڕ لە نێوان چەکدارەکانی سووریا و شەڕڤانانی هەسەدەدا ڕوویداوە

دەگوترێ لە دەوروبەری بەنداوی تشریندا شەڕ لە نێوان چەکدارەکانی سووریا و شەڕڤانانی هەسەدەدا ڕوویداوە

“بەردەوامبوونی پێکدادانەکان گرژی مەترسیدار لە ناوچەکەدا دروست دەکات و دەشێت شەڕێکی ناوچەیی لێبکەوێتەوە”.

دەنگۆی ئەوە بڵاو کراوەتەوە کە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین، لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئیدارەی دیمەشق، شەڕ و پێکدادانێک ڕوویداوە و هەردوو لایەنەکەش هێزی سەربازیی زیاتریان ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.

لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە 8 خاڵییەی کە لە نێوان ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کاتی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)دا واژۆ کراوە، بڕیاردرا سێ گەڕەکی کوردنشین لە دووەم گەورەترین شاری سووریا واتە حەلەب و بەنداوی تشرین کە گرنگییەکی بەرچاوی ستراتژیکی هەیە و کێڵگە نەوتییەکانی ئەلعومەر ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی دیمەشق بکرێن. لە کاتێکدا کە جێبەجێکردنی ئەو بابەتانە هەنگاو بە هەنگاو بەڕێوە دەچوو، شەوی ڕابردوو هەواڵی شەڕ لە ناوچەکەوە هاتە ئاراوە. بەگوێرەی ئیدیعای تەلەفزیۆنی سووریا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی دیمەشق کە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین جێگیر بوون و شەڕڤانانی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕوویداوە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە لە لایەن سەرچاوەیەکی سەربازی لە فیرقەی 72ی سوپای سوریاوە بە تەلەفزیۆنی سوریا دراوە، شەڕڤانەکانی سەر بە هەسەدە، لە نزیک گردی سوریا لە نزیک بەنداوی تشرین شەڕیان لەگەڵ چەکدارەکانی ئەو فیرقەیەی ئەرتەشی سووریا کردووە. ئیدیعای ئەوە کراوە کە دوای ئەوەی شەرڤانانی سەر بە هەسەدە ڕۆیشتوونەتە ناوچەکە و دوو خالیان کۆنترۆڵ کردووە، شەڕ لەنێوان ئەو دوو هێزە توندتر بوو.

فیرقەی 27 کە سەر بە حکوومەتی دیمەشقە و لە ناوچەکەدا جێگیر بووە، دوای هەوڵەکانی هەسەدە بۆ کۆنترۆڵکردنی خاڵی دیکە، هێزی سەربازیی ڕەوانەی دەوروبەری بەنداوەکە کردووە. سەرچاوە خۆجێیەکان باسیان لەوە کردووە کە کاروانێکی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی سووریا، بەرەو هەریمەکانی شەڕ لە دەوروبەری بەنداوی تشرین لە گوندەواری حەلەب دەرۆن. هەروەها وێنەی ئەو هێزە سەربازییانەی کە بەرەو ناوچەکە دەجوڵێن لە سۆشیال میدیا بڵاوکرانەوە.

ڕەنگە شەڕێکی ناوچەیی ڕووبدات

بانگەشەی ئەوە کراوە کە بەرێوەبەیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دانوستانەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکانی ناوچەکە لە نێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکردووە. ڕاگەیەندرا کە بەردەوامبوونی پێکدادانەکان گرژی مەترسیدار لە ناوچەکەدا دروست دەکات و دەشێت شەڕێکی ناوچەیی لێبکەوێتەوە.

پوستێن ھەمان بەش